ئه‌یلوول 05, 2016 12:49 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سیاسەتە گشتییەکانی بنەماڵەی ڕاگەیاند
    ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سیاسەتە گشتییەکانی بنەماڵەی ڕاگەیاند

حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ جێ بەجێ کرانی بڕگەی یەکەمی ئەسڵی١١٠ی یاسای بنەڕەتی، سیاسەتە گشتییەکانی خێزان و بنەماڵە کە پاش ڕاوێژ لەگەڵ کۆگەی گشتیی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزام پەسەند کراوە، ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، لەدەقی سیاستە گشتییەکانی خێزاندا کە بەئاگاداری سەرۆکانی سێ هێزەکە و سەرۆکی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی ئێران ڕاگەیێندراوە، هاتووە: بنەماڵە، یەکەی بنچینەیی و بەردی بناغەی کۆمەڵگای ئیسلامی ومەکۆی گەشەو فراژۆیی مرۆڤ و پاڵپشتی سەلامەت و گۆش کردن و باڵادەستی و بەرزبوونەوەی ئاستی مەعنەویی ئێران و نیزامی ئیسلامییە.

لەو سیاسەتە ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هێنانەدی کۆمەڵگایەک لەسەر تەوەری بنەماڵەو بەهێز و پتەو کرانی بنەماڵەو کارکردە سەرەکییەکانی لەسەر بنەمای مۆدێلی ئیسلامیی خێزان وەک ناوەندی گەشەو نەشەو پەروەردەی ئیسلامی منداڵ و مەکۆی هێورکەرەوەو بەتەوەرە دانرانی خێزان لە یاساوڕێساکان، بەرنامەکان، سیاسەتە کارگێڕییەکان وهەموو سیستەمە فێرکاریی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بەتایبەت سیستەمی نیشتەجێ بوون و شارسازی بگونجێندرێ.

زەق کردنەوەی کارکردەکانی پەیوەندیی خێزان و مزگەوت بۆ پاراستن و پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی شووناسی ئیسلامی و نەتەوەیی و پاراستنی خێزان و کۆمەڵگا و هێنانەدی بزاڤی گشتداگری نەتەوەیی بۆ برەوپێدان و ئاسانکاریی زەوجینی سەرکەوتوو و هاسان بۆ گشت کچان و کوڕان و کەسانێک کە لە تەمەنی هاوسەرگیریدان و پێکهێنانی خێزان و ڕەت کردنەوەی رەبەنی و سەڵتەیی لە کۆمەڵگادا بەدانانی سیاسەتە کارگێڕییەکان و یاساوڕێسای هاندەرانەو داکۆکییانەو فەرهەنگ سازی و گرینگی دان بە پرسی پێکهێنانی بنەماڵەیەکی پێشکەوتە بەگوێرەی داب و نەریتی ئیلاهی ، لە بابەتگەلی دیکەی سیاسەتی ڕاگەیێندراوی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەرۆکانی هەر سێک هێزەکە بووە.

سەرپەیڤ