ئه‌یلوول 08, 2016 11:01 Asia/Tehran
  • روانگەی رێبەری : پێویستی روون بوونەوەی ڕەهندەکانی کاڕەساتی مینا

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوو ڕۆژ پاش پەیامەکەی بۆ موسڵمانانی جیهان و حاجییەکانی بەیتوڵڵای حەرام جارێکی دیکە جەختیان کرد که ماڵباتی چەپەڵ و بەنەفرەت کراوی ئالی سەعود شیاوی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی حەرەمەینی شەریفەین نیە.

رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی رۆژی چوارشممە لە دیداری بنەماڵەی شەهیدانی مینا و مزگەوتی ئەلحەرام، بە ئاماژە بە کەمتەرخەمی و لێنەوەشاوەیی ئالی سەعود لە کاڕەساتی مینا دا جەختی کرد ئەگەڕ ڕاست دەکەن و لە کاڕەساتەکە دا بێ تاوانن با رێگە بدەن شاندێکی ئیسلامی - نێودەوڵەتی بەدواداچوونی راستییەکان ڕاستیی ڕووداوەکە لە نزیکەوە تاوتوێ کات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێرانی بە تەنیا وڵاتێک زانی کە بۆ ڕوون بوونەوەی دۆسیەی کاڕەساتی مینا ڕاستییەکان پێ و شوێن دەگرێ.بەڕێزیان فەرمویانبێ دەنگی دەوڵەتەکان وتەنانەت زانایان، هەڵسوڕاوانی سیاسی، روناکبیران و بلیمەتەکانی جیهانی ئیسلامی لە هەمبەر شەهید بوونی 7 هەزار کەس زیارەتکاری بێ تاوان بە "بەڵای گەورەی ئومەتی ئیسلامی"زانی .پێداگریی بەردەوامی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر روون بوونەوەی لایەن و ڕەهندەکانی کاڕەساتی مینا بەو هۆیەیە کە بە تپێەڕینی یەک ساڵ بەسەر ئەو کاڕەساتە دەسەڵاتدارانی سەعودی بە زمانیش داوای لێبوردنیان نەکردوە و تەنانەت داخ و مخابنی خۆشیان دەرنەبڕی لەوەی کە زیارەتکارانی بەیتوڵڵای حەرام لە کاتی بە جێ هێنانی فەریزەی ئیلاهی و نوێژ کردن کوژران.

دەسەڵاتدارانی سەعودی  لە کاڕەساتی مینا بە هۆی بێ تەگبیری و لێنەوەشاوەیی دەبێ وەکو تۆمەتبارێک وڵامدەری موسڵمانە خەم لە دڵەکان بن، بەڵام ئەوان خۆیان خستە جێگای خاوەن ماف و خەڵکانی دیکەیان بە تاوانبار زانی.هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی سەعودی لە هەمبەر کاڕەساتی مینا ئەگەر بە ئەنقەستیش نەبوبێ بە هۆی نەشیاوی و لێنەهاتوویی دەسەڵاتدارانی سەعودی بۆ گەیاندنی یارمەتی و بە هانا چوونی بەرکەوتوان ، تاوان بە هەژمار دێت و بێ دەنگی لەهەمبەر ئەو تاوانە ڕاشکاوە ویستی بیر و ڕای گشتی نییە.

گەراندنەوەی مافی حاجییە زیان بەرکەوتوەکان و بنەماڵەی قوربانییەکانی کاڕەساتی مینا مافێکی ئاسایی و سروشتییە و کەمتەرخەمی و هەست بە بەرپرسیاریەنی نەکردن لە هەمبەر هەڵسوکەوتی سەعودییەکان، بە وتەی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،  بەڵای ڕاستەقینەی  جیهانی ئیسلامە.

حاجیانی وڵاتانی جۆراوجۆر  ساڵی ڕابردوو مەزڵومانە کەوتنە بن دەست و پێیان و فەرمانبەرانی سەعودیاش لە جیاتی فەریاکەوتن و بە هانا چونیان چاویان لێ دەکردن و کارێکی ئەوتۆیان نەکرد بۆ رزگار کردنی ئەو حاجیانە.

گەلۆ لەوەها بارودۆخێک دا بێ دەنگی لێ کردن لە بەرامبەر سەعودیان ڕەوایە؟ هەڵسوکەوتی رژێمی سەعودی پاش ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی مینا و پاشان بە سیاسی کردنی دۆسیەی حەج وەکو کۆنگرەی مەزنی گردبوونەوەی موسڵمانان بە ئامانجی لاواز کردنی یەکڕیزی و یەکگرتویی  ئومەتی ئیسلامی، زیاتر لە جاران هەست بە پرسیاریەتی کۆمەڵگای ئیسلامی دەخوازێت.

کەمتەرخەمی لە هەمبەر  کردەوەکانی ئالی سەعود  نومایشی یەکێتی موسڵمانانی لەکۆنگرەی مەزنی حەج لاواز کردوە و بە قسەی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەگەر جیهانی ئیسلام بۆ بەڕێوەبەرایەتی  حەرەمەینی شەریفەین چارەیەک نەدۆزێتەوە لە داهاتوو دا توشی گرفت و کێشەی جدی تر دەبێتەوە.هەڵسوکەوتی ئالی سەعود لە دۆسیەی حەج و هاوکاری کردن لەگەڵ ئەمریکا پێشان دەدات رژێمی سەعودی  لە هەمبەر ئومەتی ئیسلامی دا ڕاوەستاوە و لە وڵاتە ئیسلامییەکانی وەک یەمەن و سوریا و عێراق و بەحرەین خوێنی موسڵمانان دەڕێژێ.سیاسەتی عەڕەبستان نمونەی ئەو ڕاستییە کە رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەیان پێ کرد سەعودییە بێزراوەکان، تاقمێکن لە جیهانی ئیسلام دا کە هەندێک زانراو و نەزانراو  خەریکی دوژمنایەتی موسڵمانانن.

جیهانی ئیسلام دەبێ بە خۆڕاگڕی لە هەمبەر ئەوانە لە ئاغاکانی سەعودییەکان واتە ئەمریکا و بریتانیا بێ بەری خۆیان ڕابگەیێنن.

سەرپەیڤ