ئه‌یلوول 14, 2024 19:34 Asia/Tehran

حێزبۆڵلای لوبنان شەوی شه مه لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بنکە وپێگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو تێک شکاندووە

حیزبۆڵلاڕایگەیاند کە بو پشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین لەکەرتی غەززە وخۆڕاگری بوێرانە وبەشەرەفانەیان وپیوشوێن گرتن وکۆنترۆڵ کردنی پێگەی " بیریا وفیلون" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی داوەتە بەر دەسڕێژ. بنکە وپێگەی فیلون ناوەندی ڕاگرتن و که ره سته   لۆجستیکیەکانی سوپای ٢١٠ ی ئیسرائیلە. پێگەی بیریا یش بەرپرسی بەرگری ئاسمانی موشەکی لەناوچەی باکووری فەلەستینی داگیرکراوە. 

ئەم پێگەیە سسیتمەکانی کۆنترۆڵ کرانی تیدایە کە لە دوازدە کیلومێتری سنوورلەگەڵ لوبنان دایە. لەلایەکی تر خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پێگەی " ئەلرمسا" لە تیلال کەفرشوبای لوبنانی بە موشەک داوەتە بەرئامانج کە موشەکەکە  بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئامانجه که ی  پیکاوه.