تشرینی یه‌که‌م 27, 2024 09:21 Asia/Tehran
  • سات بەسات وچرکە بەچرکە لەگەڵ ٣٣مین ڕۆژی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەرلوبنان

سوپای تیرۆری زایۆنی بە ترس لە کاروکردەی حزبۆڵڵای لوبنان لە بەرامبەربۆمبارانی ترسنوکانەی ئێوارەی هەینی خۆی بۆ ئێران ، هەروا لە ماوەی ٣٣ڕۆژی بەردەوام ، بە سەرلەشێواوی دڕێژە ئەدات بە دەسدرێژکاریە دڕندانەکانی خۆی بۆ سەرلوبنان

لەکاژێرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە ، میدیا لوبنانیەکان ڕاپۆرتیان داکە سوپای تیرۆریستی ئیسرائیل بە پەلاماری توندوتیژانەی خۆی ، گردوپەڕی باشووری بەیروتی دایە بەرپەلامار ، ئەمە لەحاڵێکدایە کە خەباتکارانی خۆڕاگری حیزبۆڵڵایش کۆبوونەوەی هێزە داگیرکەرە زایۆنیەکان لە شارۆچکەی شومیرایان بە مووشەکی ڕێنوینێکەردایە بە پەلامار وزیانی قورسیان وێ کەوت . حیزبۆڵڵای لوبنان لە هەڵمەتێکی بەربڵاودا، بە بڵاو کردنەوەی فیلمێکی ڤیدیۆیی وێڕای هۆشداری دان بە دانیشتوانی بیست شارۆچکەی زایۆنیستی داوای لێکردن هەتا هەرچی خێراتر شوێنی نیشتەجیی بوونی خۆیان چوڵ کەن ولەوێ بڕونە دەریی. لەم ڤیدیۆیە دا خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاندووە ئەم شارۆچکانە بوونەتە شوێنی سەقامگیربوون ونیشتەجیکرانی هێزە سەربازیە کانی دوژمن وکەوایە بوونەتە ئامانجی سەربازی یاسایی بۆ ئێمە. وەزاڕەتی تەندروستی لوبنان ئێوارەی شەممە ڕایگەیاند: قوربانیە بێ دیفاعەکانی دەسدرێژی بەردەوامی ڕژێمی تیرۆری زایۆنیستی بۆسەر لوبنان لەهەشتی ئۆکتۆبر هەتا ئێستاکە گەیشتووە بە دوو هەزارو٦٥٣شەهید و١٢هەزارو٣٦٠ بریندار. حیزبۆڵڵای لوبنان دوای هۆشداریدان بە ژمارەیەک لە کۆلۆنیە باکووریەکانی ، شارۆچکەی کریات شمونەی دایە بەرمووشەک .

 

سەرپەیڤ