دەریاچەی ئەفسوناوی
تشرینی دووهم 08, 2015 14:02 UTC
-
دەریاچەی ئەفسوناوی
دەریاچەی زرێبار یەکێک لە بێ وێنەترین دەریاچەکانی جیهان لە ئوستانی کوردستانی ئێرانە.
تاڵاوی ئاوی شیرنی زرێبار یا زرێوار لە مەودای 3 کیلۆمەتری رۆژئاوای شاری
مەریوان، لە ئوستانی کوردستانی ئێران و لە شوێنە گەشتیاریەکانی ئەم
ئوستانەیە. ئاوی ئەم تاڵاوە لە کانی و کانیاوە هەڵقوڵاوەکان و ئاوی باران
دابین دەکرێ. لە وەرزی زستاندا ئاوی دەریاچەکە بە تەواوی دەیبەەستێ.
بە
باوەڕی خەڵکی خۆجێی، ئەم دەریاچە، دەریاچەیەکی ئەفسوناوی و پڕ لە رەمز و
رازە بەهۆی ئەوەی هیج هیچ چۆم و رووبارێک سەرچاوەی ئاوەکەی دابین ناکاو
هەروا هەڵقوڵاوە بەڵام چەندین سەدەیە وەک ئاوێنەیەک بۆ ئاسمانی شین و هەور و
بارینی بارانەیە.