-
تیمی فریاگوزاریی ئێران لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی حەلەبی سوریا ڕادێنێ
شوبات 12, 2023 20:27بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شاری حەلەب لە سوریا، تیمی فریاگوزاریی ئێران دەستی بە مەشق و ڕاهێنان بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە کردووە.
-
ڕزگارکرانی پەرجووئاسای کچ و باوکێکی تورکیایی لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکە بە هەوڵی فریاگوزارانی ئێرانی
شوبات 12, 2023 23:47فریاگوزارانی ئێرانیی مانگی سوور بە هاوکاریی لەگەڵ فریاگوزارانی تورکیا، باوک و کچێکیان لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەی تورکیا ڕزگار کرد.
-
دیدار و ڕاوێژی سەردار «قائانی» لەگەڵ پارێزگاری لازقیەی سوریا
شوبات 12, 2023 23:28فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی سەردانەکەی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی سووریا لەگەڵ پارێزگاری لازقییە دیدار و وتووێژی کرد.
-
لە کوێت ٦٧ ملیۆن دۆلار بارەبوو بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکانی تورکیا و سووریا کۆ کراوەتەوە
شوبات 12, 2023 18:32لەو کەمپینانەی هاوکاری کە لەکوێت بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری و بارەبوو بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا و سووریا چالاکییان دەست پێ کردووە، ھەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دیناری کوێتی کۆکراوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ٦٧ ملیۆن دۆلار.
-
میری قەتەر دەگاتە ئەنقەرە
شوبات 12, 2023 18:15«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ «رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرکۆماری تورکیا سەردانی ئەنقەرە دەکات.
-
٦٠ فڕۆکەی هەڵگری هاوکاریی مرۆڤی گەیشتنە سوریا
شوبات 12, 2023 17:47تا ئێستا ٦٠ فڕۆکەی هەڵگری هاوکاریی مرۆڤی گەیشتوونەتە سووریا.
-
کرانەوەی نووسینگەی یادی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی باڵوێزخانەی سوریا لە تاران
شوبات 12, 2023 17:08باڵوێزخانەی سوریا لە تاران ڕایگەیاند: نووسینگەی یادکردنەوەی قوربانیانی بوومەلەرزە لەم باڵوێزخانەیەدا دەکرێتەوە.
-
کرانەوەی دەروازەی سنووریی نێوان ئەرمینیا و تورکیا
شوبات 12, 2023 16:08بۆ یەکەمجار لەماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا دەروازەی سنووریی نێوان ئەرمینیاو تورکیا کرایەوە و باری هاوکاری مرۆڤیی جەماوەری ئەرمینیا ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە کرا.
-
«پهروین بوڵدان» و «کەمال کلیچدار ئۆغڵو» گەییشتنە دیاربەکر
شوبات 12, 2023 14:55ههریهکه له «پهروین بوڵدان» هاوسەرۆکی هەدەپە و «کەمال کلیچدار ئۆغڵو» سەرۆکی جەهەپە گەیشتنە دیاربەکر و سەردانی قوربانیانی بومەلەرزەکەیان کردو پێکەوە لێدوانێکیان ئاراستە کرد.
-
سوپاس و پێزانینی بەشار ئەسەد لەبەر هاوکارییەکانی ڕوسیا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا
شوبات 12, 2023 05:07سەرۆک کۆماری سوریا سوپاسی ڕووسیای کرد کە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە باکووری ئەو وڵاتەی کردوو.