دیدار و ڕاوێژی سەردار «قائانی» لەگەڵ پارێزگاری لازقیەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i415132-دیدار_و_ڕاوێژی_سەردار_قائانی_لەگەڵ_پارێزگاری_لازقیەی_سوریا
فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی سەردانەکەی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی سووریا لەگەڵ پارێزگاری لازقییە دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2023 19:58 Asia/Tehran
  • دیدار و ڕاوێژی سەردار «قائانی» لەگەڵ پارێزگاری لازقیەی سوریا

فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی سەردانەکەی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی سووریا لەگەڵ پارێزگاری لازقییە دیدار و وتووێژی کرد.

سەردار «ئیسماعیل قائانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەردان و پاڵپشتی لە پڕۆسەی یارمەتیدانی  ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی سوریا چووەتە ئەم وڵاتە.

هەروەها سەردار «قائانی» لە میانەی گەشتێکی بۆ حەلەب، سەردانی قوربانیانی بوومەلەرزەی سوریای کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەردار «ئیسماعیل قائانی»، فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسداران، سەردانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگای لازقیەی سوریای کردووە.

  لەم سەفەرەدا سەردار قائانی دیدار و ڕاوێژی لەگەڵ پارێزگاری لازقیە و بەرپرسانی پەیوەندیداری دیکە کرد بۆ زانینی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی پڕۆسەی هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.