-
وشداری دان ئێران لەمەڕ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی پاشکۆی ڕێککەوتنی قەدەغەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی لە هەل و مەرجێکدا کە ڕێککەوتنی هەنگاوی هاوبەش هەڵوەشێندرێتەوە
تشرینی یهکهم 15, 2017 08:04سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وشداریی دا: ئەگەر بێتوو ڕێککەوتنەکە هەڵوەشێندرێتەوە ، ئێرانیش جێبەجێکردنی پاشکۆی قەدەغەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی ڕادەگرێت، چونکو ئێستاکە بە شێوەی خۆیەخش خەریکی ڕاپەڕاندنی پاشکۆکەیە.
-
زەریف: ئیتر کەس متمانە بە ئەمریکا ناکات، ترەمپ چاوی خۆی لە سەر راستییەکان نوقاندووە
تشرینی یهکهم 15, 2017 07:36وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت؛ هەڵس و کەوتەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەمبەر بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک) بۆتە هۆی ئەوەی کە ئیتر کەس متمانەی بە ئەمریکا نەمێنێ.
-
وەزیری دەرەوەی فەرانسا، کۆنگرێسی ئەمریکا دەبێ هەنگاوی هاوبەش بپارێزێت
تشرینی یهکهم 15, 2017 07:33ژان ئیو لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسا شەوی یەکشەممە دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەبێ سەرنجدانی ڕاپۆرتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، پێبەند بوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەشی پشتڕاست نەکردەوە، داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد هەتا ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بپارێزێت.
-
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران: قسەکانی ترەمپ دژ بە ئێران ، دەبێتە هۆی زیاتر تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا
تشرینی یهکهم 15, 2017 06:35وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە قسە و لێدوانی دوژمنکارانەی سەۆرک کۆماری ئەمریکا دژ بە ئێران پێی داگرت: قسەی سەرەڕۆیانەی "دۆناڵد ترەمپ" خەڵکی ئێران بەرەو یەکێتی و یەکدەنگییەکی زیاتر پاڵ پێوە دەنێ.
-
ئایەتۆڵڵا هاشمی شاهرودی : کەس ناتوانێ توانایی بەرەڤانی ئێران لاواز بکا
تشرینی یهکهم 14, 2017 16:33سەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ، زەخت وگوشاری ئەمریکا بۆ بەرتەسک کردنی تواناییەکانی بەرەڤانی ئێرانی بە قەبول نەکراو زانی ووتی: توانایی بەرەڤانی ئێران ، لاواز نەکراوەیە.
-
وەزارەتی ناوخۆی ئێران : ترەمپ خاوەنی زانیاری مێژوویی نییە
تشرینی یهکهم 14, 2017 13:11وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە بەرپرسایەتی پاراستنی بەڵێنەکانی نێونەتەوەیی لەوان بەرجام لەسەر شانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و وڵاتانی بەرامبەری ئەم ڕێککەوتنەیە، وتی : دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانی وەبن پرسیار بردووە .
-
هەوڵی ترەمپ بۆ پاسادانی نەیارەتییەکان بەرامبەر وتەکانی بە دژی بەرجام
تشرینی یهکهم 14, 2017 09:15سەرۆکی ئەمریکا بەم ئیدیعایەی کە زۆرێک لە قسەکانی بە دژی ئێران سەرکەوتوون، نەیارەتی لایەنەکانی تری بەرجام لەگەڵ خۆی بەستەوە بە قازانجی ئەوان لەم ڕێککەوتنە دا.
-
قاسمی: ترەمپ ئەمریکای خستووەتەنێو ڕێگای چوونەدەر لە کۆمەڵگای جیهانی
تشرینی یهکهم 14, 2017 07:52وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەو سیاسەت و هەڵوێستانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەرەتای بەدەستەوەگرتنی ئەو پۆستە لەواری جیهانی گرتوویەتییە پێش، ئەو وڵاتەی خستووەتە نێو ڕەوتی چوونەدەر لە کۆمەڵگای جیهانی.
-
پێداگریی زەریف و لاڤرۆف لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
تشرینی یهکهم 13, 2017 16:29وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) بەو ڕێککەوتنە.
-
لاریجانی: چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، کۆتایی بەبەرجام دێنێ
تشرینی یهکهم 13, 2017 14:12سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)، بەمانای کۆتایی هاتنی ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە دەبێ.