-
روحانی : بەرجام رێککەوتنێکی زۆر گرنگ بۆ ئێران و یەکیەتی ئوروپا و جیهانە
تهمووز 04, 2018 16:40سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ ئەلکساندەر ڤان دێر بێلێن سەرۆکی ئوتریش لە ڤیەنا ، بەرجامی بە رێککەوتنێکی ئیجگار گرنگ بۆ ئێران . یەکیەتی ئوروپا و جیهان ناوبرد و گوتی : هەنگاوی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە بەرجام بە پێچەوانەی یاسا ، واژۆکراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەڵێنە چەند قۆڵیەکانە و بە زیانی ئەمریکا و ئەوانیتر دەبێ .
-
پێداگریی سەرۆک کۆمارانی ئێران وسوئیس لەسەردرێژەی پاڕاستنی بەرجام
تهمووز 03, 2018 19:11سەرۆک کۆمارانی ئێڕان وسوئیس لەسەر پاڕاستنی بەرجام وەکوو دەستکەوتی گەورەی سیاسی پێیان داگرت و مانەوەی ئەم ڕێککەوتنەیان بە قازانجی ئاسایش و ئاشتیی جیهانی زانی.
-
بەیاننامەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لەبارەی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئوروپا
تهمووز 03, 2018 18:41160 نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش) لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی، ڕوو لە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەیاننامەیان دەرکرد.
-
داکۆکیی سوئیس لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران
تهمووز 03, 2018 18:37سەرۆک کۆماری سوئیس وتی: وڵاتەکەی لایەنگری بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) ـەو بە سەرکەوتنێکی مەزنی دیپلۆماسی دەزانێ.
-
پێداگریی وتەبێژی موگرینی لە سەر پێبەندیی یەکێتیی ئەورووپا بە پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی
تهمووز 03, 2018 14:23وتەبێژی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، جەختی کرد لە سەر پێبەند بوونی بروکسێل بە جێبەجێ کرانی تۆکمە و تەواو و کاریگەری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک.
-
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو سوئیس کەوتەڕێ
تهمووز 02, 2018 16:09سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، گەشتی دەورەیی خۆی بۆ دوو وڵاتی ئوروپایی سوئیس و ئۆتریش بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە دەسپێکردو لە یەکەم قۆناخدا بەرەو "بێرن"ی پایتەختی سوئیس کەوتەڕێ.
-
تاووتوێی سێناریۆکانی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا لەکۆڕی سەرانی سێ هێزەکە
تهمووز 01, 2018 10:16سێیەمین کۆڕی ئەنجومەنی باڵای هاواهەنگیی ئابووریی دوێنێ شەممە بەئامادەبوونی سەرانی سێ هێزەکە و بەسەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو و تێیدا سێناریۆی جیاجیای کردەی پڕهەڕەشەی ئەمریکا لەدژ ئابووریی ئێران، تاووتوێ کرا.
-
قاسمی : پاکێجی پێشنیارکراوی یەکێتی ئوروپا نەخراوەتە بەردەست ئێران
حوزهیران 30, 2018 17:44وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە بڵاوکرانەوەی هەواڵێک لەمەڕ خرانەڕووی پاکێجی پێشنیارکراوی یەکێتی ئوروپا بۆ داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: تائێستا هەگبەی پێشنیارکراوی یەکێتی ئوروپا نەخراوەتە بەردەست ئێران.
-
داکۆکیی سلۆڤێنی لە درێژەپێدرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێ ئەمریکا
حوزهیران 30, 2018 12:56یاریدەری وەزیری دەرەوەی سلۆڤێنی لەدیدار لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیۆبلیانا داکۆکی کرد لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی).
-
موگرینی : یەکیەتی ئوروپا دەنگی بە پەکێجی داکۆکی کارانە لە ئیران دا
حوزهیران 30, 2018 07:24بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا گوتی : ئەم یەکیەیتە بە 28 دەنگی ئا ، پەکێجی داکۆکی لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە چوارچێوەی بەرجامدا واژۆ کردووە .