پەیامی عێراقچی پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستانی و عومانی
ئاب 26, 2026 18:30 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستانی و عومانی لە پەیامێکدا جەختی کرد: پێبەندبوونی ئێران بەئاشتی و سەقام، هاوڕێ لەگەڵ دیپلۆماسییەکی پاوەجێ و بەردەوام لەگەڵ دراوسێکانمان، پێوشوێن دەگیردرێ.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس، نووسی:
پێبەندبوونی ئێران بە ئاشتی و سەقام، هاوڕێ لەگەڵ دیپلۆماسییەکی پاوەجێ و بەردەوام لەگەڵ دراوسێکانمان، پێوشوێن دەگیردرێ. لە وتووێژ لەگەڵ میوانانی پاکستانی و عومانی، جەخت کرا لەسەر ڕێکارە ناوچەییەکان.
چوارچێوەی پێشنیارکراو بۆ هێنانەدی ڕێگایەکی تازە، پاک کردنەوەی مین و بەڕێوەبەرایەتی داهاتووی گەرووی هورمز، نموونەی ئاشکرای ئەو سیاسەتەیە.
سەرپەیڤ