درێژەی دەسدرێژکاریی رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان
هاوکات لەگەڵ پەلاماری تۆپخانەی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر تەپۆڵکەی عەلی تاهیر و شارۆچکەی ئەلمەنسوری لە شاری سور لەباشووری لوبنان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی ئەلمەنسوری تەقییەوە.
سوپای رژیمی زایۆنیستی هەروەها چەند تەقینەوەی لە دەورووبەری شارۆچکەی سرێبین، دوو تەقینەوە لە شارۆچکەی بێتن جوبەیل و تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی مەجدەل زون لە باشوری لوبنان ئەنجامداو چەکدارانی ئەو رژیمە، ماڵ و خانووبەرەکانی شارۆچکەی "بەیت سەیاد" لە باشووری لوبنانیان سووتاند.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستیش دوێشەو ناوچەی قەنتەرە لە شاری مەرجەعیون لە باشووری لوبنانیان بۆردومانکرد.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ژوماری شەهیدانی لوبنان لە ئاکامی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لە دووی مارسەوە تاکوو ئێستا گەیشتە چوارهەزار و ٣٥٠ کەس وئاماری بریندارانیش گەیشتە دوانزە هەزار و ٣١٠ کەس.