-
کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکە لە پارێزگای وانی تورکیا
نیسان 17, 2023 04:09پێکدادان لە ناوچەی «ئەرجیش»ی سەر بە پارێزگای وان، بووە هۆی کوژرانی دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لەوانە کەسێک بە ناوی نھێنیی «ھەژار ڕۆنیا» کە لە لیستی شینی تاوانبارانی داواکراودا بووە.
-
چوار سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا بریندار بوون
نیسان 17, 2023 02:35وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە لە هێرشی موشەک و تۆپخانەی چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکووری سوریا، چوار سەربازی ئەم وڵاتە بریندار بوون.
-
ڕەئیسی: پشتیوانیکردن لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین خاڵێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ئیسلامییە
نیسان 16, 2023 16:44سەرۆک ئێرانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی نامەی مانەوەی باڵوێزی نوێی تورکیا لە تاران، جەختی لەوە کردەوە: پشتیوانی لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین خاڵێکی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ئیسلامییە.
-
ئەردوغان خوازیاری ئامادەکردنی دەستورێکی نوێ بوو
نیسان 15, 2023 13:46سەرۆک کۆماری تورکیا داوای پێکهێنانی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی کرد کە خواست و خەونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت.
-
تورکیا باڵوێزی دانیمارکی بانگ کرد
نیسان 15, 2023 12:55وەزارەتی دەرەوەی تورکیا «دانی ئانان» باڵوێزی دانیمارکی بانگ کرد وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای وڵاتەکەی لە کۆپنهاگن.
-
بوردومانەکانی تورکیا لە عێراق دەست پێ دەکاتەوە
نیسان 15, 2023 11:38بوردومانەکانی تورکیا لە عێراق دەستی پێ کردووەتەوەو لە دواھەنگاویش دا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەیەکی سەربە پارێزگای نەینەوا بە ھۆی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بوردومان کراوە.
-
مەزڵوم کۆبانی: هەسەدە هێزێکی سوریایەو هەر گفتوگۆیەک سەبارەت بە چارەسەریی کێشەی سوریا دەبێ ئێمەشی تیادا بێت
نیسان 14, 2023 17:33فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: هەسەدە هێزێکی سوریایەو بە ھیواین کە لە داهاتوودا تێکەڵ بە سوپای سوریا ببین و دژی هەر ڕێککەوتنێکیشین کە دەستی ئەنقەرە لە سوریا ئازاد بکات.
-
باڵوێزی تورکیا لە تاران: بایکۆتەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەوایە
نیسان 13, 2023 04:16«حیجابی کرلانقیچ»، باڵوێزی نوێی تورکیا لە تاران، بایکۆتەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە نادادپەروەرانە زانی و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆچوونی خۆیان لەبارەی بایکۆت و سزاکانی سەر ئەم وڵاتە بگۆڕن.
-
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: داخستنی (ههدهپه) پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە
نیسان 12, 2023 07:40رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لهبارهی بڕیاری داخستنی پارتی دیموکراتی گهلان (ههدهپه) هۆشداریی بە دادگای دەستوری تورکیا داوە کە هەر بڕیارێک بۆ داخستنی ئهو پارتە دەچێتە خانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەوه.
-
ڕەخنەی کەمال کلیچدارئۆغڵو لە سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەردۆغان
نیسان 11, 2023 17:09«کەمال کلیچدارئۆغڵو» سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانیی ئومەت، ڕەخنەی لە سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گرت.