-
قۆڵبەستکرانی دەیان کەس لە شارومەندانی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرش کردنەسەر پەناخوازانی سووری
ئاب 14, 2021 22:40ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا ٧٢ کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتەیان لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرش کردنەسەر پەناخوازانی سووری لە ئانکارا ، قۆڵبەست کرد.
-
ڕاپێچ کرانی دەیان کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ «پەکەکە»و «یەپەگە»
ئاب 14, 2021 22:15ھێزە ئاسایشتییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری «ئادێنا»، ٢٩ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە»، ڕاپێچ کرد.
-
دەستبەسەر کرانی دەیان کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پاراتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»
ئاب 13, 2021 10:06کاربەدەستانی دادەڤانیی تورکیا باسی قۆڵبەستکرانی دەیان کەسیان کردووە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پاراتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە شارەکانی ئادێناو دیاربەکر.
-
ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەی لەشکریانی تورکیا لە باکووری عێراق
ئاب 13, 2021 04:55سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی عێراق باسی ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەی «زەلیکان»ی لەشکریانی تورکیا لە باکووری عێراقیان کردووە.
-
ئاکار: گیانی سەربازانی تورکیا لە ئەفغانستان ناخەینە مەترسییەوە
ئاب 12, 2021 11:56وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی بەڕێوەبەرایەتی کرانی فڕگەی کابۆل لە لایەن لەشکریانی ئەم وڵاتەوە ڕایگەیاند: گیانی سەربازانی تورکیا لە ئەفغانستان ناخەینە مەترسییەوە.
-
ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەردوغان دا: ھاوکاریی تاران و ئانکارا بەرژەوەندی و قازانجی زۆرە بۆ ئوممەتی ئیسلامی
ئاب 12, 2021 04:44ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی واوەتر لە دراوسێیەتی زانی و وتی: ھاوکاریی نزیکی نێوان ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاگربڕو ئاسایشت و ھەروەھا داشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا پێویستە.
-
باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا: بەھیوام لایەنەکانی نزیک لە خۆڕاگری لە ھەڵبژاردنی عێراق دا سەر نەکەون
ئاب 12, 2021 04:44باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا بە دەریڕینی ئەمەی کە ھیچ ھێزێکی جەنگاوری ئەمریکی ھەتا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق دا نامێننەوە، ھیواداری دەربڕی کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ببێتە ھۆی لاواز بوونی جێ و شوێنی تاقمە خۆڕاگرەکان.
-
ڕەخنەی تورکیا لە ئەمریکاو وڵاتانی ئەورووپی
ئاب 11, 2021 06:21وتەبێژی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا وێڕی ڕەخنەگرتن لە بۆچوونی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی لە بارەی جێگیر کردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە تورکیا، بارستایی ئەم وڵاتەی لە بەرامبەر ھرووژمی پەناخوازان بە بەرتەسک زانی.
-
ھەگەری بەشداریی «مەکرۆن» لە کۆبوونەوەی ناوچەیی بەغدا
ئاب 10, 2021 02:23نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسی نیازی سەرۆک کۆماری فەرەنسایان کرد بۆ بەشداری کردن لەو کۆبوونەوە ناوچەییەی کە بڕیارە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی ناوچەکە لە «بەغدا» بەرپا بکرێت.
-
فڕۆکەکانی تورکیا سنووری زاخۆیان بۆردوومان کرد
ئاب 09, 2021 10:13شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی بانکێ-ی سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردوومان کرد.