-
قەدەغەی هەناردەی تورکیا بۆ ڕژێمی زایۆنی
نیسان 12, 2024 07:30تورکیا هەناردەکردنی پەنجا و چوار بەرهەمی خۆی لەوان سووتەمەنی جێت، ئاسن و پۆڵای بۆ ڕژێمی زایۆنی بە قەدەغە ڕاگەیاند.
-
گیرانی دەیان لایەنگری فەلەستین لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە
نیسان 08, 2024 09:20هەزاران شاروومەندنی تورکیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پێوەندیی بەربڵاوی بازرگانی و ئابووریی نێوان حکومەتی ئەم وڵاتە و ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و پۆلیسی تورکیا بە پەلاماردانی خۆپیشاندەران دەستی دایە گرتن و قۆڵبەست کردنی ژمارێکی زۆریان.
-
کوژران و برینداربوونی شانزە ملیشیای سەر بە تورکیا لە عەفرین
نیسان 08, 2024 07:20ژێدەرە هەواڵییەکان لە باکووری سوریا ڕایانگەیاندووە نۆ ملیشیای سەر بە سوپای تورکیا لە شەڕ و پەلامارەکانی ئەمدواییەی باکووری سوریادا کوژراون و حەوتی کەسییان بریندار بوونە.
-
بانگەشەی گیرانی ٤٨ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا
نیسان 07, 2024 09:37وەزیری نێوخۆی تورکیا ئەمڕۆ بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا چل و هەشت کەسی گونلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دەست بەسەر کراون.
-
ڕەخنەی خەڵکی غەززە لە بەردەوامبوونی پێوەندیی بازرگانیی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی
نیسان 07, 2024 04:30پزشکێکی خەڵکی تورکیا کە بەشێوەی دڵخوازانە لە غەززە کار دەکات، ڕایگەیاندووە خەڵکی غەززە گەلێک ناڕازین لەوەی پێوەندیی بازرگانیی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی هەر بەردەوامە.
-
پەرەسەندنی بشێویی نێو شارە کوردیەکانی تورکیا
نیسان 04, 2024 08:00لەدوای ئەوەی کە دادگەری تورکیا "عەبدوڵڵا زەیدان"ی شارەوانی هەڵبژێردراوی شارە گەورەکەی وان"ی سەر بە دەم پارتی لەلایەن شیاویەتی بۆ ئەو پۆستە بەرپەرچ دایەوە، بەربژێرێکی ئاکەپەی وەک شارەوان ناساند، شەقامەکانی شارە کوردیەکانی تورکیا، بوە گۆڕەپانی شەڕی نێوان هێزەکانی پۆلیس و خەڵک.
-
ئاگرکەوتنەوە لە ئەستەموڵ بە زیاتر لە بیست کوژراو
نیسان 03, 2024 09:30ژێدەرە هەواڵییەکانی تورکیا باسی کوژران و بریندار بوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵک دەکەن بە هۆی ئەو ئاگرە گەورەی لە ئەستەموڵ کەوتەوە.
-
دیپلۆماسی دووڕویانەی ئەردۆغان، هۆکاری سەرەکی شکستی خۆی و پارتەکەی لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیادا
نیسان 02, 2024 10:00هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا، بە سەرکەوتنی بەرچاوی دژبەرەکانی پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشە کۆتایی پی هات و پسپۆڕە سیاسیەکانیش ئەو شکستە بە سەرچاوەگرتوو لە دیپلۆماسی دووڕویانەی ئەردۆغان دەزانن.
-
هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی تورکیا گۆڕەپانی خەباتی شێلگیری پارت و لایەنە سیاسیەکان
نیسان 01, 2024 09:30دەنگ وەرگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەکانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەم لەکاتێک دا دەستی پێ کرد کە ناوەندی سەرەکی ململانێی هەڵبژاردن شاری ئیستامبووڵە، ئەو شوێنەی کە تێیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و پارتی دادو گەشە لەهەوڵ دان کە کورسیەکەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵووی شارەوانی هەنووکەی ئەو شارەو پارتی دژبەریان وەرگرنەوە.
-
پێداگری سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی دوو وڵات
نیسان 01, 2024 06:30سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەمڕۆ ئوممەتی ئیسلامی چاوەڕوانی هەنگاوی چارەنووس ساز لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ ڕاگرتنی ژینۆساید و تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە فەلەستین.