کوژران و برینداربوونی شانزە ملیشیای سەر بە تورکیا لە عەفرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i426369-کوژران_و_برینداربوونی_شانزە_ملیشیای_سەر_بە_تورکیا_لە_عەفرین
ژێدەرە هەواڵییەکان لە باکووری سوریا ڕایانگەیاندووە نۆ ملیشیای سەر بە سوپای تورکیا لە شەڕ و پەلامارەکانی ئەمدواییەی باکووری سوریادا کوژراون و حەوتی کەسییان بریندار بوونە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 08, 2024 07:20 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان لە باکووری سوریا ڕایانگەیاندووە نۆ ملیشیای سەر بە سوپای تورکیا لە شەڕ و پەلامارەکانی ئەمدواییەی باکووری سوریادا کوژراون و حەوتی کەسییان بریندار بوونە.

گرووپی ناسراو بە هێزی ڕزگاریی عەفرین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە لە پەلامارەکانی ئەمدواییەی ئەم هێزانە بۆسەر هێزەکانی سوپای تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە ئانکارا لە عەفرین، نۆ ملیشیا کوژراون و حەوت کەسیشیان بریندار بوون.

هێزی بەرگریکاری خۆجێی لە باکووری سووریا هەروەها دوو ترۆمبیل و ماتۆڕێکی سەر بە ملیشیاکانی ژێرفەرمانی تورکیایاشیان لە ناوچەکە تیابردووە.

پەلامارەکانی سوپای تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە  ئانکارا بۆ سەر عەفرین و ناوچەکانی دەڤەری ئەم شارە لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا گەلێک زیاتر بووە.