حکومەتی تورکیا لە 10 ساڵی رابردوودا 8 هەزار و 585 کەسی بیانی بە بیانووی تیرۆریست بوون دەرکردووە .
سەرچاوەکانی سووریا باسی پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەیان کردووە لە «لازقییە»و ڕۆژئاوای «ئیدلەب»ی سووریا.
وەزارەتی نێوخۆی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی دیکەی تیرۆریستانی داعشی کرد لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتەوە.
تیمێکی تیرۆریستیی دژی شۆڕش بە دەستی هێزە ئاسیاشیەکانی ئێران لە رێگای خانێ بۆنەغەدە لە باشووری پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا تێکشکا .
ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا دوای تێپەڕینی نزیکەی 10 ساڵ ، گەیشتنە شارۆکەی ئەلیادوود لە پارێزگەی درعای باشووری ئەم وڵاتە .
سەرچاوە میدیاییەکان باسی چوونی ھێزەکانی سوپای سووریا بۆ نێو ھێندێک لە گەڕەکەکانی شاری «دەرعا» لە باشووری ئەم وڵاتەیان کردووە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی کشانەوەی یەکەم دەستەی ھێزەکانی نەیاری سووری لە «دەرعا»ی کردووە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی ئاگربڕ کە بە نێوەندگریی ڕووسیا مسۆگەر کراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند: تیرۆریستان بۆ بەرنگار بوونەوەی سوپای سووریا بە شێوەی ئۆنلاین چەندین جار لەگەڵ ئەفسەرانی ئیسرائیلی کۆبوونەوەیان کردووە.
سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی ڕێکخستنی نێونەتەوەیی بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتە جیھانییەکان لەوانە تیرۆریزم و وەدی ھاتنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان پێی داگرت.
قەرارگای ھەمزە سەیدوشوھەدا(ع) ی ھێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی ، ھەواڵی تێکشکانی تیمێکی تیرۆریستیی لە پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای راگەیاند .