-
بەشار ئەسەد بە فەرمی بوو بە پاڵێوراوی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا
نیسان 21, 2021 12:11سەرۆکی پەرلەمانی سووریا باسی پاڵێوراوەتیی بەشار ئەیسەد بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی کرد.
-
تیاچوونی ٢٠٠ تیرۆریست لە ھێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر «تەدمور»ی سووریا
نیسان 20, 2021 00:19وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ھێرشی ئاسمانیی سەر «تەدمور»ی سوریا ٢٠٠ تیرۆریست کوژران.
-
شەڕی قورس لە سەرێکانی لە نێوان میلیشیاکانی سەر بە تورکیا
نیسان 19, 2021 16:15سەرچاوە سوورییەکان لە شەڕ و پێکدادانی قورس لە سەرێکانێی باکووری سووریا هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند هێزەکانی سەر بە تورکیا لە گەڵ یەک بە شەڕ هاتوون.
-
گەڕانەوەی ١٦٩ ئەندامی خێزانە داعشیەکان لەناوچەکانی ژێڕکۆنترۆڵی کوردی سوریا بۆ ڕووسیا
نیسان 19, 2021 05:14ڕووسیا ڕایگەیاند؛ تائێستا پتر لە١٠٠کەس لە منداڵانی سەربەداعشی لە بەرپرسانی کوردی سوریا وەرگرتووە.
-
کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا دیاریکرا
نیسان 18, 2021 12:06سەرۆکی پەرلەمانی سوریا کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لەم وڵاتەی دیاری کرد .
-
بەرپا کرانی ھە ڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا بە پێی یاسای بنەڕەتی
نیسان 16, 2021 03:09ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسەتی تایبەتی، لە دیدار لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، پێی داگرت: ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا بە پێی یاسای بنەڕەتی بەرپا دەکرێت.
-
لە «دێرۆزوور»ی سووریاش دا ھێرش کرایەسەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی
نیسان 15, 2021 22:33سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەربنکەی لەشکریاانی ئەمریکییان کردووە لە «دێرۆزوور»ی سووریادا.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەمەڕ شەرمەزار کردنی ھێرشی سەر دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنز
نیسان 15, 2021 17:08وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھەنگاوی تیرۆریستیی دژی دامەزراوەی ناڤۆکیی نەتەنزو ھەروەھا ھێرشی سەر کەشتیی «ساویز»ی ئێرانی شەرمەزار کرد.
-
وەزیری دەرەوەی سووریا: گەمارۆی ئابووری»ی ئەمریکاو ڕۆژئاوا ھۆکاری بەردەوامیی ھەل و مەرجی دژواری جەماوەری سووریان.
نیسان 15, 2021 12:21وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: لە ئێستادا جەماوەری سووریا ھەل و مەرجێکی ئابووریی دژوار وەپشت سەر دەنێن کە بەرھەمی نەرێنیی بایکۆتە سەپێندراوەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا بە سەر دیمەشق دایە.
-
دیمەشق: ئەمریکا دەبێ زیانبایی دەست درێژکاری بۆ سەر گەلی سووریا ببژێرێت
نیسان 14, 2021 12:20وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە تاوانکارییەکانی ئەمریکا لە سووریا پێی داگرت،ئەمریکا دەبێ زیانبایی دەست درێژکاری و داگیرکردنی گەلی سووریا قەرەبوو کاتەوەو دەستبەجێ واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتە بھێنێت.