لە «دێرۆزوور»ی سووریاش دا ھێرش کرایەسەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395357-لە_دێرۆزوور_ی_سووریاش_دا_ھێرش_کرایەسەر_بنکەی_لەشکریانی_ئەمریکی
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەربنکەی لەشکریاانی ئەمریکییان کردووە لە «دێرۆزوور»ی سووریادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2021 22:33 Asia/Tehran
  • لە «دێرۆزوور»ی سووریاش دا ھێرش کرایەسەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ھێرشی موشەکی بۆ سەربنکەی لەشکریاانی ئەمریکییان کردووە لە «دێرۆزوور»ی سووریادا.

ھەواڵدەریی یۆنیوز ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: چەندین موشەک مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکایان لە نزیکی کۆمپانیای گازی «کۆنیکۆ» لە گردوپەڕی باکووری «دێرۆزوور» لە ڕۆژھەڵاتی سووریا کردە ئامانج.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئەلتیجاە»ی عێراقیش ڕایگەیاند: لە ھێرشی سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی چەند سەربازی ئەمریکی بریندار بوون و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردووش دا چەندین جار بە موشەک و ھاوەن ھێرش کراوەتە سەر ئەم بنکەیە کە ناوەندی سەرەکیی مارێنزەکانی ئەمریکا لە «دێرۆزوور»دا دێتە ئەژمار.