کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا دیاریکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395455-کاتی_ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆماریی_سوریا_دیاریکرا
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لەم وڵاتەی دیاری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2021 12:06 Asia/Tehran
  • کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا دیاریکرا

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لەم وڵاتەی دیاری کرد .

بە پێی راپۆرتی روسیا ئەلیەوم ، حەمودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ئەمڕۆ رایگەیاند  ، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سوریا لە دەرەوەی ئەم وڵاتە سی مانگی بانەمەڕ ( بیستی ئایار) و لە نێوخۆی وڵاتیش پێنجی جۆزەردان ( 26 ی ئایار ) بەڕێوەدەچێت . 

سەباغ لە بەربژارانی پۆستی سەرۆک کوماریی ویست لە ماوەی دە رۆژدا ، لە 19 ی نیسان تا 28 ی ئەم مانگە داوای خۆیان بدەن بە دادگای باڵای یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە . 

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ھەڵبژاردنی سوریای زۆر بە گرنگ زانی و لە سوریاییەکانی دانیشتووی دەرەوەشی ویست بەشداریەکی بەرفراوانیان لەم ھەڵبژاردنەدا ھەبێت .