-
تەرمی ١٥٠٠ شەهیدی غەزە لە بن دەستی ڕژیمی داگیرکەردا
تهمووز 16, 2024 03:47هەڵکۆڵینی گۆڕی نێو گۆڕستانەکان و دزینی تەرمەکان بەشێکە لەدڕندەکاری ترسناکی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست لە غەزە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە مانگەکانی دەسپێکی شەردا کراوە و بوە هۆی سەرسووڕمانی کۆمەڵگەی جیهانی.
-
هێرشی ئەنساروڵڵای یەمەن، مایەپووچبوونی گرینگترین بەندەری رژێمی زایۆنی لێکەوتەوە
تهمووز 14, 2024 08:56بەندەری "ئوم رەشاش" یان هەمان ئیلات وەک گرینگترین بەندەری رژێمی زایۆنیستی دوای هێرشی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ وەستاندنی تیجارەتی دەریایی لەگەڵ ئەو رژیمە، مایەپووچبوونی ڕاگەیاند.
-
حەماس: دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە دەڤەری تەل هەوای غەزە دڕندەکاری نێو شەڕو کۆمەڵکوژیە
تهمووز 14, 2024 08:53بزوتنەوەی حەماس دڕندەکاری زایۆنیستەکانی لە دەڤەری تەلهەوای غەزەی کە لەدوای کشانەوەی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ئاشکرا بوە بە دڕندەکاری نێو شیرو کۆمەڵکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی لێکدایەوە.
-
سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: پێویستە یارمەتی دارایی تەواو بە ئانڕوا بگات
تهمووز 14, 2024 08:43دنیس فڕانسیس"ی سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی گوتارێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەرمانبەرانی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری پەرتەوازە فەلەستینیەکان لەلایەنی دارایی دا لە سەروبەندی لەکارکەوتن دایەو پێداگری کرد کە ئەو کۆگەیە دەبێ دڵنیا ببێ کە ئانڕوا لەلایەنی دارایەوە یارمەتی پێویستی بێ دەگا.
-
سێندێرز: ئێمەش هاوبەشی دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە
تهمووز 14, 2024 08:36بێڕنی سێندێرزی سیناتۆری سەربەخۆی ئیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە نابێ فەلەستینیەکانی نیشتەجێی غەزە لەبیر بکەین پێداگریشی کرد کە ئێمە هاوبەشێ دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە
-
داخرانی ٤٦ هەزار کۆمپانی زایۆنیستی لەدەسپێکی شەرەکەی غەزەوە تاکوو ئێستا
تهمووز 14, 2024 08:15هەواڵدەریەکی عیبری وێڕای ئاماژە بە لێکەوتە قورسە ئابوریەکانی شەڕەکەی غەزە بۆ ڕژیمی زایۆنیستی ڕاشیگەیاند کە لەدەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا ٤٦ هەزار کۆمپانی زایۆنیستی داخراون و واش چاوەڕوان دەکرێ کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژومارە بگاتە ٦٠ هەزار کۆمپانی.
-
خۆپێشاندانی مەزنی لەببەیک یا ئەقسا لە پاکستان
تهمووز 14, 2024 07:33هەزاران کەس لە لایەنگرانی فەلەستین ئەمڕۆ لە شاری "ڕاولپێندی" پاکستان بە ئامادەبوون لە خۆپێشاندانەکانی "لەببەیک یا ئەقسا" وێڕای دەربڕینی هاودەنگیی لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراوی غەززەو شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل خوازیاری یارمەتیی هەمەلایەنەی دەوڵەتی پاکستان بە فەلەستینیەکان بوون.
-
چوونەسەری ژماری شەهیدانی خان یونس بۆ ٧١ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ ٢٨٩ کەس
تهمووز 14, 2024 06:36وەزارەتی تەندروستیی غەززە تازەترین ئاماری شەهیدان و بریندارانی تاوانی خان یونسی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی ئەو جەنایەتە، گەیشتووەتە ٧١ کەس.
-
خاچی سور: ٦ هەزار و ٤٠٠ فەلەستینیی بێ سەروشوێنن
تهمووز 14, 2024 06:36لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سور لە تازەترین ڕاپۆری خۆیدا ڕایگەیاند: شەش هەزار و ٤٠٠ فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەززە لە دەسپێکی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو ناوچە، بێ سەروشوێنن.
-
القدس لنا- 13-07-2024
تهمووز 14, 2024 05:56میوانی بەرنامە : سەید ڕەزا میرتاهیر - چاودێری سیاسی