خاچی سور: ٦ هەزار و ٤٠٠ فەلەستینیی بێ سەروشوێنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429379-خاچی_سور_٦_هەزار_و_٤٠٠_فەلەستینیی_بێ_سەروشوێنن
لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سور لە تازەترین ڕاپۆری خۆیدا ڕایگەیاند: شەش هەزار و ٤٠٠ فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەززە لە دەسپێکی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو ناوچە، بێ سەروشوێنن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 14, 2024 06:36 Asia/Tehran

لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سور لە تازەترین ڕاپۆری خۆیدا ڕایگەیاند: شەش هەزار و ٤٠٠ فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەززە لە دەسپێکی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو ناوچە، بێ سەروشوێنن.

لە راپۆری لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوردا هاتووە؛ ئەو فەلەستینیانە یان لەژێر دارووپەردوودان یان بەدیل گیراون و لە زیندانەکانی رژێمی ئیسرائیلدان و یان بێ ناسران نێژراون و ژمارێکی زۆر لە ئەندامانی خێزانەکانیش، لەبەر دەسدرێژکاریی وتاوانی بەردەوامی رژێمی زایۆنی، لێک دوور کەوتوونەوەو ناتوانن پەیوەندیی بکەن بە یەکتر و یان یەکتری بدۆزنەوە.

لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سور هەروەها ڕایگەیاند: لەمانگی ئاڤریلی ڕابردوو(خاکەلێوە) وە تائێستا هەزار و سەد بێ سەروشوێن، بە ژماری کەسانی بێ سەروشوێن لە کەرتی غەززە زیاد بووە.

لە دەسپێکی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری٢٠٢٣وە، لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سور زیاتر لە هەشت هەزار و حەوسەد ڕاپۆری بێ سەروشوێن بوونی پێگەیشتووەو لەگەڵ حەوت هەزار و ٤٢٩ بنەماڵەی فەلەستینی هاوکاریی کردووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هاوپێوەند بە کەسانی بێ سەروشوێنبوو.