-
ڕێککەوتنی کارگێڕیی ڕووسیاو تورکیا لەبارەی ناوچەی ناسەربازیی "ئیدلەب"ی سوریا
ئهیلوول 22, 2018 06:38وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیاری هاوبەشی پوتین و ئەردۆغان، وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتووە لەسەر سنوورەکانی ناوچەی ناسەربازیی پارێزگای ئیدلەب لە سوریادا.
-
مۆسکۆ بانگەشەی تەلەبیب لەمەڕ هۆی کەوتنەخواری فڕۆکە ڕووسیایەکەی بەرپەرچ دایەوە
ئهیلوول 21, 2018 13:03وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بانگەشەی نوێی رژیمی زایۆنی لەمەڕ هۆکاری خرانەخوارەوەی فڕۆکەی سەربازی وڵاتەکەی لە سووریا بەرپەرچ دایەوە.
-
هەنگاوە بایکۆتیە نوێ کانی ئەمریکا دژبە ڕووسیاو چین
ئهیلوول 21, 2018 09:34ئەمریکا بەئاراستەی ئامانجە ڕامیاریە دەرەکیەکانی خۆی زیاترین مێژینەی هەیە لە داسەپاندنی هەموو چەشنە بایکۆتێک بەسەر وڵاتانی دیکەدا. دەوڵەتی ئەمریکا بڕوای وایە کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی سەبارەت بە وڵاتانی دیکە، وەبن گوشارنان بەتایبەت داسەپاندنی بایکۆت بەئاراستەی دەسەڵاتی نیوەنەرم" ئامرازێکی کاریگەرو کارامەیە. ئەمریکا شەڕی ئابووری لەچوارچێوی داسەپاندنی بایکۆتی جۆربەجۆری دراڤی، بازرگانی و ئابووری دژبە دوژمنان و خەنیمانی خۆی بەکار دێنێ.
-
واشینگتۆن دەیان ناوەندو کەسایەتیی چینی و ڕوسیایی بایکۆت کردن
ئهیلوول 21, 2018 08:51ئەمریکا لەوپەڕی شەڕی بازرگانی دژ بە چین، بەشێک لە سوپای ئەو وڵاتەی لەبەر کڕینی چەک و کەرەستەی جەنگی لە ڕووسەکان بایکۆت کرد.
-
وەزیرانی دەرەوەی ئێران وتورکیا بە تەلەفونی وتووێژیان کرد
ئهیلوول 20, 2018 12:00وەزیرانی دەرەوەی ئێران وتورکیا لە مەڕ وردیاتی ڕێککەوتنی " ئەدلیب" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ، بە تەلەفون وتووێژیان کرد.
-
ئەسەد ڕوو لە پوتین: بەرپرسایەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیایەکە لەئەستۆی ئیسرائیلە
ئهیلوول 20, 2018 09:56"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا، بەرپرسایەتیی خستنەخواری فڕۆکە ڕووسیایەکەی سەر ئاسمانی سووریای خستە ئەستۆی ڕژێمی زایۆنی.
-
ڕووسیا: گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی مافی ئێرانە
ئهیلوول 20, 2018 06:14جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ گەشەپێدرانی بەرنامەی مووشەکیی بە مافی یاسایی و ڕەوای کۆماری ئیسلامی دەزانێ.
-
وریایی دانی توندی ڕووسیا بە رژیمی ئیسرائیل
ئهیلوول 19, 2018 11:27ڕووسیا لە مانگی سیپتەمبەری٢٠١٥ـەوەو لە وەڵامدانەوە بە داواکاریی دەوڵەتی سووریا بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان، بەشێوەیەکی بەرفراوان لەو وڵاتە ئامادەیە. پێگەی ئاسمانیی "حەمیم"ی جێگیر لە پارێزگای لازقیەی شوێنی جێگیربوونی فڕۆکە ڕووسیەکانە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لەو وڵاتە.
-
وەزیرانی دەرەوەی ئێران وتورکیا بە تەلەفۆنی وتووێژیان کرد
ئهیلوول 18, 2018 17:07بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە، لە پێوەندی تەلەفونی ڕۆژی سێشەممە " مەولود چاووش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا " لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران، دولایەن لەمەڕ وردیاتی " ڕێککەوتنی ئەدلیب" کە لەدووی وتووێژەکان لە ئانکارا ، تاران وسوچی بەرهەم هات، وتووێژیان کرد وبیروڕایان گوڕیەوە.
-
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: ئیسرائیل لە فڕۆکەی ڕووسی بۆ خۆشاردنەوە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا کەڵکی وەرگرت
ئهیلوول 18, 2018 13:45وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا جەختی کرد؛ فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکان لە فڕۆکەی ڕووسی بۆ خۆشاردنەوە کەڵکیان وەرگرت و فڕۆکەی ڕووسیان خستۆتەبەر ئامانجی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوریا.