ڕووسیا: گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی مافی ئێرانە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ گەشەپێدرانی بەرنامەی مووشەکیی بە مافی یاسایی و ڕەوای کۆماری ئیسلامی دەزانێ.
بە پێی ڕاپۆرتی "سێرگەیی ڕیابکۆف" ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕیانووستیی ڕووسیا؛ راشکاوانە ڕایگەیاند: گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکیی شێوازێکە بۆ دابین کرانی ئاسایشی ئێران.
چالاکیی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێک لە سیاسەتی پێشپێگرانە و بۆ دابین کردنی قازانج و بەرژەوەندیی نیشتمانی و بەرگری لە خاک و نیشتمانی ئێرانە.
سەرکەوتنەکانی ئێران لە بواری شەڕی دژ بە تیرۆر لە ناوچە هۆکارێکی ڕوون و ئاشکرایە لە سەر ئەوەی کە ئێران هەرگیزاوهەرگیز توانای مووشەکیی خۆی بۆ هەڕەشە لە وڵاتانی دیکە و یان دەسدرێژی کردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکار نەهێناوە.
بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەک و یان هەر هەنگاوێکی تێکدەری پاوەجێی وئاسایشی خۆی و ناوچەکە، بێ گومان هەنگاوی پێشپێگرانە و بەرەڤانی هەڵدەگرێ.