-
کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی لوبنان
ئهیلوول 26, 2024 09:02کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە داخوازی فەرەنسا بۆ لێکدانەوەی پەلامارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و فەرەنسا پێشنیاری ئاگربڕێکی کاتیی ٢١ ڕۆژەی دا بە هاوکاریی ئەمریکا لە پێناو گەیشتنە ئاگربڕێکی هەمیشەیی.
-
خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە گەورەشارەکانی ئەمریکادا
ئهیلوول 26, 2024 07:46خۆپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەتایبەت لە شارەکانی ئەمریکادا بە هێنانەئارای داخوازی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان بەڕێوەچوو.
-
پێداگری ئانڕوا لەسەر دەسپێکی سێ تراژیدیا لە غەزەو ڵیواری ڕۆژئاواو لوبنان
ئهیلوول 26, 2024 07:23ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارەو وەیلانە فەلەستینیەکان وێرای وریاییدان بەرامبەر بە لیکەوتەکانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە ڕایگەیاند کە لەدوای پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری لوبنان هەنوکە ئەو بنیاتە ڕوبەڕو بۆتەوە لەگەڵ سێ تراژیدیاو کارەسات.
-
حەماس خوازیاری سزادرانی بلینکێن بوو
ئهیلوول 26, 2024 07:06حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەستێدابوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەبرسی ڕاگرتنی خەڵکی غەززەی شەرمەزار کرد.
-
عەراقچی: ئیسراییل ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پاڵپێوەنا بەرەو کارەسات
ئهیلوول 26, 2024 06:45سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە باروودۆخ لە لوبنان و ناوچەکە بە شێوەیەکی بێ وێنە جێینیگەرانییە، وشداری دا: ناوچەکە لە سەروبەندی کارەساتێکی تەواودایە و پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، ئیسراییلی تەواو سەرەڕۆ کردووە بۆ ئەوەی بە بێ ترس جەنایەت ئەنجام بدات. ئەم پارێزراوبوونە ، هاوکات لەگەڵ بێدەنگەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوچەکەی بەرەو کارەساتێکی تەواو پاڵ پێوە ناوە.
-
شەپۆلی نوێی هەڵمەتی حیزبوڵڵا بۆسەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو
ئهیلوول 26, 2024 06:42حیزبوڵڵای لوبنان لە شەپۆلی دووهەمی پەلامارە موشەکیەکانی دا بە چل مووشەک بنکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو کردنە ئامانج.
-
پزیشکیان: دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە لوبنان کارەساتێکی مرۆییە
ئهیلوول 26, 2024 06:41مەسعود پزیشکیان لە وتووێژی لەگەڵ کەناڵی سی ئین ئین" وێڕای ئاماژە بە دڕێژەی دڕندەکاری ڕژیمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی لوبنان وتی ئەو دڕندەکاریە کارەساتێکی مرۆییەو پێویستە بەر بەو ڕژیمە بگیردرێ.
-
هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر بەندەری ئەیلات
ئهیلوول 26, 2024 06:37خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق بە سێ درۆنی جەنگی هێرشی کردە سەر بەندەری ئەیلات لە فەلەستینی داگیرکراو.
-
پاپ پەلامارە ناڕەواکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان شەرمەزار کرد
ئهیلوول 26, 2024 06:31پاپ فڕانسیس ئەمڕۆ چوارشەم شەر لە ڕۆژئاوای ئاسیاو پەلامارە ناڕەواکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان"ی بە هۆکاری تەشەنەدانی جیدی بە بارگرژیەکان زانی و وتیشی کە ئەو کارە قەبوڵ هەڵنەگرە.
-
القدس لنا- 25-09-2024
ئهیلوول 26, 2024 05:52میوانی بەرنامە : د.ڕەزا ئەکبەری پویا- چاودێری سیاسی