-
حیزبوڵڵا لە جەژنی ئازادکرانی دووەمی لوبناندا: لە هێڵی پشتگریی لە غەززەدا دەمێنینەوە
ئاب 29, 2024 08:16حیزبوڵڵا لە ساڵوەگەڕی جەژنی ئازادکرانی دووەمی لوبنان، وێڕای ئاماژە بەوەی کە خەباتکارانی خۆڕاگریی لەتەنیشت سوپاو خەڵکی ئەو وڵاتەدا، سەرکەوتنێکی مێژووییان لەهەمبەر تەکفیریەکاندا بەدەستهێنا، پێی داگرت: خۆڕاگریی هەروا پێبەند دەبێ بە ڕێبازی بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکاران و داگیرکەران و داکۆکی لە غەززە.
-
جیهادی ئیسلامی: هەڵکوتانە سەر لێواری ڕۆژئاوا بۆ دەسکەوت سازکردنە
ئاب 29, 2024 08:06جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەشکرکێشی کەم وێنەی ئەرتەشی داگیرکەرو ڕێکخراوی شاباک"ی بۆسەر شارەکانی لێواری ڕۆژئاوا بە هەوڵ لەپێناو گۆڕینی دۆخی مه یدانی شەڕ و دەسکەوت سازی لێکدایەوە.
-
هەڵمەتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی خۆڕاگری عێراق بۆسەر هێزگەی کارەبای حەیفا
ئاب 29, 2024 07:50خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵی کوتاوەتە سەر هێزگەی کارەبای حەیفاو پێکاویەتی.
-
سەرایائەلقودس خۆفڕێکی ڕژیمی زایۆنیستی خستە خوارەوە
ئاب 29, 2024 06:40گوردانەکانی سەرایاقودس لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە لێواری ڕۆژئاوا ڕووبەرووی چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیست بوونەوەو، خۆفڕێکی ئەو ڕژیمەیان خستۆتە خوارەوە.
-
ئاماری نوێی شەهیدو بریندارەکانی غەزە لە ٣٢٦مین ڕۆژی شەڕ لەو کەرتە
ئاب 29, 2024 05:50وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو چوار پەلاماری دڕندانەی لە غەزە بەڕێوەبردوون کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی ٥٨ کەس و ١٣١ بریندارو بەمجۆرە ئاماری شەهیدو بریندارەکانی غەزە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە ٤٠ هەزارو ٥٣٤ شەهیدو ٩٣ هەزارو ٧٧٨ بریندار.
-
سوودانی: ڕژیمی زایۆنیستی لەسایەی بێدەنگی جیهانی دا دڕندەکاری دەکا
ئاب 28, 2024 10:13سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی میسر ڕەخنەی گرت لە بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر قەڵاچۆی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە.
-
شەرمەزار کرانی قسەکانی بن گوێر سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە
ئاب 28, 2024 09:46قسەکانی بن گوێر سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە شەرمەزار کرا.
-
قەسام: چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەر نوقم دەبن لە زەلکاوی لێواری ڕۆژئاوادا
ئاب 28, 2024 06:16گوردانەکانی قەسام پێداگری کرد کە قسەی ڕژیمی زایۆنیستی سەبارەت بە پەلاماری سەربازی بەربڵاو بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا هەرتەنیا دەبێتە زەلکاوێکی نوێ کە چەکدارانی ئەو ڕژیمەی تێدا نوقم ببێ.
-
بۆردومانی دڕندانەی خان یونس لە لایەن داگیرکەرانەوە
ئاب 28, 2024 04:50ڕۆژی ٣٢٦ـەمی ژینۆساید لە غەززە بە پەلامارە دڕندانەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە بەردەوام بوو و بە هۆیەوە ژمارێکی دیکە لە فەلەستینییەکان شەهید بوون.
-
سەنعا : وڵام بە زایونیستەکان گورچکبڕە
ئاب 27, 2024 08:43وەزیری بەرگری یەمەن بە وتنی ئەوەی کە وەڵامی یەمەن بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی دژی ئەو وڵاتە حەتمیە جەختی کرد هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی دان بۆ زەبر وەشاندن لە دوژمن و ئامانجەکانی ئێمەش لە فەلەستینی داگیرکراو دیاری کراو ە .