-
بۆرێل: ئەم گۆمە خوێنەی غەززە دەبێ خێرا ببڕێتەوە
حوزهیران 10, 2024 08:45ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیرات ڕاشکاوانە رایگەیاند کە ئەم گۆمە خوێنەی لە غەززە وەڕێخراوە، دەبێ خێرا کۆتایی بێت و ببڕێتەوە.
-
ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە کاتی پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا
حوزهیران 10, 2024 08:45کەناڵی ئەلمەیادین باسی شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هیزەکانی خۆڕاگری و داگیرکەرانی زایۆنی کرد لە دەوروبەری ئۆردوگای بەلاتە کە لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس هەڵکەوتووە.
-
ژماری شەهیدانی غەززە سنووری ٣٧ هەزار کەسی تێپەڕاند
حوزهیران 10, 2024 07:45وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سی و حەوت هەزار و هەشتا و چوار کەس.
-
گۆتێرێش: شەڕی غەززە خوێناویترین شەڕ بووە بۆ فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان
حوزهیران 09, 2024 09:00سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی تووندی گرت لە زۆربوونی ژماری قوربانیانی شەڕی غەززە.
-
پێداگریی هەنییە لە سەر بەردەوامیی بەرگریی خۆڕاگری لە مافەکانی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی
حوزهیران 09, 2024 08:45سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) پێیداگرت؛ خۆڕاگریی فەلەستین بەردەوام دەبێ لە برگری کردنی لە مافەکانی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی.
-
خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە تێلاڤیڤ دژ بە نەتانیاهوو
حوزهیران 09, 2024 08:40نەیارانی نەتانیاهوو و بنەماڵەکانی دەستبەسەرگیراوانی زایۆنی دیسان لە شەقامەکانی تێلاڤیڤ کۆ بوونوە و دژ بە کابینەکەی سەرۆک وەزیران خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
-
یەمەن جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیراتی غەززەی شەرمەزار کرد
حوزهیران 09, 2024 08:20وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیراتی غەززەی شەرمەزار کرد.
-
یەمەنیەکانی دوو گەمییان لە دەریای سوور کردە ئامانج
حوزهیران 09, 2024 07:55یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند:هێزە چەکدارەکانی یەمەن سوور و پێداگرە لە سەر پێشگرتن بە هاتووچۆی گەمیی ئیسراییلی یان ئەو گەمییانەی لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن و ئەم هەڵمەتانەی هەتا ئەو کاتەی دەسدرێژییەکان کۆتاییان نەیەت و گەمارۆ لە سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەڵنەگیردرێ، هەر بەردەوام دەبێ.
-
وشداری دانی بزووتنەوەی نوجەبا سەبارەت بە هەرچەشنە کاری گەمژانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە عێراق
حوزهیران 09, 2024 07:00سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە وڵام دانەوە بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، وشداری دایە ئەم ڕژێمە و ئەمریکا هیچ هەڵمەتێکی گەمژانە لە عێراق ئەنجام نەدەن.
-
بەرنامەی جیهانیی خۆراک : لە هەر دە منداڵێک کە لە غەززەدان نۆ کەسیان لەبرسیەتی ئازار دەکێشن
حوزهیران 09, 2024 06:45بەرنامەی جیهانیی خۆراک سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیان لەبەر پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، لە هەر دە منداڵێک کە لە غەززە دان، نۆکەسیان لە کەمبوونی توندی خۆراک ئازار دەکێشن.