وشداری دانی بزووتنەوەی نوجەبا سەبارەت بە هەرچەشنە کاری گەمژانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i428103-وشداری_دانی_بزووتنەوەی_نوجەبا_سەبارەت_بە_هەرچەشنە_کاری_گەمژانەی_ڕژێمی_زایۆنیستی_لە_عێراق
سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە وڵام دانەوە بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، وشداری دایە ئەم ڕژێمە و ئەمریکا هیچ هەڵمەتێکی گەمژانە لە عێراق ئەنجام نەدەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2024 07:00 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە وڵام دانەوە بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، وشداری دایە ئەم ڕژێمە و ئەمریکا هیچ هەڵمەتێکی گەمژانە لە عێراق ئەنجام نەدەن.

عەلی ئەسەدی سەرۆکی مەکتەب سیاسی  بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لەم بارەوە وتی : هەندێ جار هەڕەشەوگوڕەشەگەلێک لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی بەدژی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق دەبیسین.

سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق پێداگری کرد: هەر چەشنە کارێکی گەمژانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی بنکەومەتەرێزەکان یان کەسایەتییەکان عێراقی ، بەرەوڕووی  وڵامدانەوەی بەبڕشتانەی ئێمە بەدژی ئیسرائیلییەکان و بەتایبەت ئەمریکییەکان دەبێتەوە  چونکوو ئەوان سنووری ئاسمانی ئێراقیان لە بن کۆنترۆڵ دایە  . 

ناوبراو وتیشی : هەر تاوانکارییەک کە بە دژی خەباتکارانی خوڕاگری لە ئێراق ئەنجام دەبێت بە هاوپشتی ئەمریکاوە بەڕێوە دەچێت .

ناوبراو وتیشی : خۆڕاگریی عێراق لایەنگر و پشتیوانی گەل و پرسی فەلەستین دەمێنێتەوە.