-
پێداگریی ئێران لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لە ڕژێمی زایۆنی
حوزهیران 08, 2024 10:30وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران وتی: راگیردرانی تۆکمە و بە کردەوەی پشتیوانیی ئەمریکا و ئەورووپا لە ڕژێمی نژادپەرستی زایۆنی لە پەلاماردانی غەززەدا، دەتوانێ کۆتایی بێنی بە تراژیدیای دڵتەزێن و تووند و تیژیی بێباکانە و دڕندانەی دژ بە مرۆڤی بێ تاوان لە فەلەستیندا.
-
حێزبوڵڵا :ڕژیمی زایۆنیستی لە هەمبەر خۆڕاگریدا لاوازە و بەرەو نەمانە
حوزهیران 08, 2024 07:50شێخ نەعیم قاسم جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕژیمی زایۆنیستی لە هەمبەر خۆڕاگریدا لاوازە و بەرەو نەمانە.
-
تەریک کەوتنی زیاتری ڕژێمی زایۆنی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەکاندا
حوزهیران 08, 2024 07:40زۆرێک لە نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار، لە کاتی وتاردانی نوێنەری ڕژێمی زایۆنی ، کۆبوونەوەکەی ئەم ڕێکخراوەیە تایبەت بە فەلەستینیان بەجێهێشت.
-
ڕەخنەی سکرتێری گشتیی ئانڕوا لە پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ئۆردوگای نوسەیرات
حوزهیران 08, 2024 07:00بەڕێوەبەری ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوا ڕایگەیاند ئەو خوێندنگەیەی ئۆردوگای نوسەیرات کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومان کرا شەش هەزار ئاوارەی فەلەستینی لە خۆدا جێ کردبوویەوە و بانگەشەی داگیرکەران سەبارەت بە بوونی گرووپە چەکدارەکان لە نێو ئەو خوێندنگەیە تەواو بێشەرمانەیە و هیچ مانا و بنەمایەکی نییە.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و درێژەی شەڕ لەم کەرتە
حوزهیران 08, 2024 06:00ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادان و شەهید بوونی هەژمارێک لە فەلستینییەکانیان کردووە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەدا.
-
حەماس: تەسلیمی هیچ زەخت و گوشارێک نابین
حوزهیران 06, 2024 10:36یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە هەموو بەرەکاندا چەقیوەتە نێو زەلکاوێکی ستراتژیک، پێیداگرت: نیازی نەتانیاهوو پەرەپێدانی شەڕە، بەڵام حەماس هەرگیز لە داخوازە سەرەکییەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە و تەسلیمی هیچ زەخت و گوشارێکیش نابێ.
-
پەلاماری حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەی ڕژێمی زایۆنیستی
حوزهیران 06, 2024 09:55حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە باسی وەبەرپەلاماردانی بنکەی سوپای زایۆنیستی کرد لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
-
خۆپیشاندان لە شەست ناوچەی سەرزەوینە داگیرکاوەکان و پێداگری لەسەر ئاڵ و وێری دیلە فەلەستینیەکان و گیراوانی زایۆنیستی
حوزهیران 06, 2024 09:45سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند شەست ناوچە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە شایەتی خۆپیشاندان بوو کە تێیدا پێداگری کرا لەسەر پێویستی مۆر کرانی ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی دیلەکانی فەلەستینی و گیراوانی زایۆنیستی.
-
هەنییە: ئێمە رادێین لەگەڵ هەر ڕێککەوتنێک کە راگیردرانی شەڕ و چوونەدەری داگیرکەران بگرێتەوە
حوزهیران 06, 2024 09:32سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی حەماس رایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە لێبڕشتانە و بە ڕوانگەیەکی ئەرێنیەوە دەجوڵێتەوە بەرامبەر بە هەرچەشنە ڕێککەوتنێک کە ڕاگیردرانی شەڕ و چوونەدەری داگیرکەران بگرێتەوە.
-
ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی: دانیشتوانی غەززە ناچارن ئاوی پیس و گژ و گیا بخۆن
حوزهیران 06, 2024 09:15بەڕێوەبەری ناوچەیی ڕێکخراوی جیهانی تەندوروستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانەیی ڕایگەیاند هەندێ لە شارومەندانی غەززە ناچار بوونە ئاوی پیس و گژوگیای ئاژەڵان بخۆن.