-
عەراقچی: پەلاماری ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر ئێران بنپێکەری ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو
تهمووز 06, 2025 20:23وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەکانی بریکسدا: هیچ بڕگەیەکی مافەوانی پەلاماردانی دام و دەزگەی ئەتۆمیی چاودێریکراو لەلایەن ئاژانسەوە پاسا ناداتەوە و ئەو چەشنە پەلامارانە بە پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە.
-
حەماس خوازیاری هەنگاوی بەکردەوە بوو بۆ وەستاندنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
تهمووز 06, 2025 16:15بزووتنەوەی حەماس خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوی کاریگەر بوو بۆ ڕاگرتنی جەنایەتە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی.
-
یەحیا سەریع: بە مووشەکی واوەدەنگی فەلەستینی ٢ فڕۆکەخانەی "ئەللەد"مان پێکاوە
تهمووز 06, 2025 14:54وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: یەکەی مووشەکیمان بە مووشەکی واودەنگی فەلەستینی ٢ فڕۆکەخانەی "ئەللەد"ی پێکاوە.
-
وێککەوتنی مووشەکەکانی ئێران بە ٥ بنکەی سەربازی «ئیسرائیل» و سانسۆری بابەتەکە
تهمووز 06, 2025 08:10ڕۆژنامەی تێلێگرافی چاپی ئینگلیز ئاشکرای کرد کە ئێران لە جەنگی ١٢ ڕۆژەدا پێنج بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی بە مووشەکەکانی خۆی پێکاوە، بەڵام بەهۆی سانسۆری توندەوە هەواڵەکانی پەیوەست بەم بابەتە ڕانەگەیەنراوە.
-
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا: بەرگری لە نیشتمان پێویستی بە ئیزن وەرگرتن نییە
تهمووز 05, 2025 17:22سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکیدا لە ڕۆژانی محەڕەم ڕووی لە ئەوانە کرد کە داوا لە خۆڕاگری دەکەن چەکەکانیان ڕادەست بکەن و گوتی داوا لە داگیرکەران بکەن بڕۆن نەک ئێمە کە بەرگری لەم خاکە دەکەین
-
ئۆپەراسیۆنی قەسام لە دژی داگیرکەران بە تەقەمەنی «شواظ» و «یاسین ١٠٥»
تهمووز 05, 2025 16:21قەسام، لقی سەربازی حەماس باسی زەبرێکی کوشندەی کردووە کە خەباتگێڕەکانی لە دژی سەربازانی ڕژێمی زایونی لە غەزەدا کردوویانە. دەبابە مەرکاڤاکانی سوپای داگیرکەریان بە تەقەمەنی «شواظ» و «یاسین ١٠٥» پێکاوە
-
پزشکیان: گەلی ئێران پەندێکی گەورەی بە داگیرکەرانی زایۆن دا
تهمووز 04, 2025 21:49سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە هێرشی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆن و ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر بنەمای ماددەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرگرییان لە گەلەکەیان کرد و دەرسێکی گەورەیان بە داگیرکەران دا .
-
بەرپرسێکی ڕژێمی زایونی: نۆژەنکردنەوەی کاولکاریی هێرشەکانی ئێران ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت
تهمووز 04, 2025 19:59ڕۆژنامەی مەعاریڤ ڕایگەیاند ناوچەی تەل ئەبیب زیاترین زیانی لە بواری ڕووخانی بیناکانی لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانی پێگەیشتووە .
-
سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن: تاوانی زایونیستەکان لە غەززە بەردەوامن
تهمووز 04, 2025 18:35سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی: ڕژێمی زایونیستی چەندین مانگە لەبەرچاوی موسوڵمانانی جیهان کۆمەڵکوژی دژی گەلی فەلەستین لە غەززە بەردەوام دەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینی لە قوتابخانە و شوێنە جۆراوجۆرەکان بۆمباران دەکات.
-
شەرمەزاری هەتاهەتایی بۆ پشتیوانان و پاساودەرانی ڕژێمی زایۆنی شەڕخواز
تهمووز 04, 2025 17:43وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتی: تێگرتنی مووشەک، ھەڵدرانی ئۆتۆمبێل و کوشتوبڕی خەڵک لە ڕۆژی ڕووناکدا، نموونەیەکە لە کارە قێزەوەنەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری زایونی لە تاران.