-
گەیشتنی کاروانی سەربازی زایۆنیەکان بۆ ناو خاکی سووریا
نیسان 24, 2025 09:20میدیا سووریەکان لە گەیشتنی کاروانی سەربازی ڕژێمی زایۆنی بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە هەواڵ ئەدەن .
-
کوژران وبرینداربوونی ٨ سەربازی زایۆنی لە ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری لە باکووری غەززە
نیسان 24, 2025 14:08میدیا کانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاپۆرتیا ن دا کە دوابەدوای هاوێژرانی ڕۆکێتێک وجێبەجێکرانی ئۆپراسیۆنی تیرئەنگیو لە باکووری کەرتی غەززە، سەربازێکی زایۆنیستی کوژراو وحەوت کەسی تر برینداربوون .
-
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکایی وفڕێ دانی بوتڵ بەرەو بن گوێر
نیسان 24, 2025 12:58سەدان چالاکی لاگری فەلەستین لە مەیامەی ئەمریکا بە فڕێدانی بوتڵی ئاو لە بن گوێر وەزیری ئاسایشتی ناوخۆی رژێمی زایۆنیستی پێشوازیان کرد وبە هاواری شەرم بکە" ناوبراویان بەڕێ کرد.
-
کۆمکاری عەرەب ، دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر سووریای شەرمەزار کرد
نیسان 24, 2025 12:48سکرتێری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەب، دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سووریا وهەوڵی ئاشکرای ئەم ڕژێمە بۆ شەڕاشوویی نانەوە و ئاڵوزی نانەوە لەم وڵاتەی شەرمەزار کرد.
-
بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە وکاولکرانی ٣٧ نەخۆشخانە لەم کەرتە
نیسان 24, 2025 12:08وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە بە ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە ڕایگەیاند کە دوابەدوای بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ، هەتا ئێستاکە ٣٧ نەخۆشخانە لە سەرانسەری کەرتی غەززە بەشێوەی تۆکمە و تەواو کاول بوونە وەهیچ کاڕێکیان تیدا ئەنجام نابێت.
-
بەرز بوونی ژوماری شەهیدانی غەززە
نیسان 23, 2025 13:06وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٤ فەلەستینی شەهید و بریندار بوون و ژمارەی شەهیدانی شەڕی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستین بۆ ٥١ هەزار و ٣٠٥ کەس بەرزبووەتەوە
-
گیانلەدەسدانی نزیکەی 18 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە
نیسان 23, 2025 12:15بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە شەهیدبوونی نزیکەی 18 هەزار منداڵی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند و داوای هەڵگرتنی هەنگاوی خێرا ی کرد لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بۆ ڕزگارکردنی بەشی تەندروستی لە کەرتی غەززە.
-
شاڵاوی تازەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
نیسان 23, 2025 05:36لە سی و شەشەمین ڕۆژی هەستانەوەی شەپۆلی تازەی پەلاماردرانی کەرتی غەززە، ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکانی لە خانیونس و ناوچەکانی دیکەی کەرتی غەززە بۆردومانکرد.
-
حیزبوڵڵای لوبنان شەهادەتی ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامی بە دەس ڕژێمی زایۆنیستی شەرمەزارکرد
نیسان 22, 2025 14:42حیزبوڵڵای لوبنان شەهادەتی یەکێ لە فەرماندەکانی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی شەرمەزار کرد.
-
حزبی دێموکراتی زایۆنیست: ڕژێمی ئیسرائیل لە شکست دانی حەماس ناتەوان وناکارامەیە
نیسان 22, 2025 12:50یائیر گولان ، سەرۆکی حزبی دێموکراتی ڕژێمی زایۆنی لە وتووێژێک لەگەڵ ڕادیۆی ئیف ئیم ١٠٣ لەبارەی بەردەوامکرانی شەڕ لە غەززە ،وێڕای لێکدانەوەی ناکارامەیی وناتەوانی ئیسرائیل لە شکست دانی حەماس، خوازیاری جیدی ڕاگیرانی شەڕ، وەلانرانی بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە وهەڵبژاردنە بەر وەختەکان لە فەلەستینی داگیرکراو بوو.