3 شەهید لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تڕوموبیلێک لە باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438427-3_شەهید_لە_پەلاماری_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_تڕوموبیلێک_لە_باشووری_لوبنان
سەرچاوە لوبنانییەکان پەلامارێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنانیان ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا سێ کەس شەهید بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2025 14:08 Asia/Tehran
  • 3 شەهید لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تڕوموبیلێک لە باشووری لوبنان

سەرچاوە لوبنانییەکان پەلامارێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنانیان ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا سێ کەس شەهید بوون.

سەرچاوە لوبنانییەکان ئەمڕۆ  پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی  ڕژێمی زایونی  ئۆتۆمبیلێکی لە ناوچەی نێوان شارۆچکەکانی مەیس ئەلجەبەل و بلیدا  لە باشووری لوبنان کردە ئامانج. وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لەو پەلامارەدا سێ کەس شەهیدبوون. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕژێمی  زایونی چەندین جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و بە  پەلاماری  ئاسمانی و تۆپخانە باشووری لوبنانی کردۆتە ئامانج و ئەم کردەوانەش بەرەوڕووی ئیدانەکردنی بەرفراوانی ناوخۆیی و ناوچەیی بووەتەوە.