-
فەرماندەرانی ئەرتەش و سپا: توانای بەرگریی ئێران لە مەیداندا بۆ دوژمن سەلمێندراوە
ئهیلوول 13, 2026 14:15فەرماندەرانی گشتیی ئەرتەش و سپا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ تاووتوێی دوادۆخی مەیدانەکانی شەڕ، جەختیان کرد لەسەر یەکڕیزیی هێزە چەکدارەکان و پیشاندانی راستییە سەربازییەکانی ئێران لە مەیداندا.
-
پزیشکیان: چاکسازیی لە داڕشتی جیهانیی حوکمڕانی، پێویستییەک لەپێناو هاتنەدی چەندلایەنخوازیی و کاری پێکەوەیی
ئهیلوول 13, 2026 14:11سەرۆک کۆماری ئێران خوازیاری چاکسازیی راستەقینە لە میکانیزمە جیهانییەکان و بەهێزکرانی چەندلایەن خوازیی بوو.
-
پەسەندکرانی بڕیارنامەی سیاسیی پێشنیارکراوی ئەمریکاو سێ وڵاتی ئەوروپی دژی ئێران و پەرچەکردارەکان
ئهیلوول 10, 2026 14:23بڕیارنامەی سیاسیی پێشنیارکراوی ئەمریکاو سێ وڵاتی ئوروپی دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران، بە ٢٣ دەنگی ئەرێ، هەشت دەنگی بێلایەن و سێ دەنگی نەیار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پەسەندکرا. پەسەندکرانی ئەو بڕیارنامەیە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی نوێنەرانی تاران، مۆسکۆ و پیکەن بوو لە ئەنجومەنی بڕیاردەران و وەزارەتی دەرەوەی پاکستان.
-
هێزە خۆڕاگرەکانی یەمەن گەیشتنە شاری کەنارئاویی خۆخەو بەرەو بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعودیا چوونەپێش
ئهیلوول 10, 2026 10:23هێزە خۆڕاگرەکانی یەمەن گەیشتنە شاری کەنارئاویی خۆخە لە پارێزگای حودەیدەو پێشڕەویی بەرەو بنکەو پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودیا لە بەندەری مۆخا درێژە پێ دەدەن. ماڵپەڕی کەناڵی ئەلجەزیرەش نووسی: کۆنترۆڵکرانی مۆخا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەتوانێ دۆخێکی یەکجار بەهێز بۆ ئەوان بڕەخسێنێ لەنزیک گەرووی ستراتژیکی بابولمەندەب.
-
هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر قودسی داگیرکراو جەنایەتی جەنگییە
ئهیلوول 08, 2026 17:15حەماس وشداریدا سەبارەت بە پەرەسەندنی جەنایەتە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شوعفات و عەناتا لە قودسی داگیرکراو و خوازیاری گوشاری جیهانی لە سەر ئەم ڕژێمە بوو.
-
مردنی ٥٠ دەستگیرکراو لە گرتووخانەکانی تایبەت بە کۆچبەران لە ئەمریکا
ئهیلوول 08, 2026 16:27لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ گەڕاوەتەوە بۆ کۆشکی سپی، نزیکەی ٥٠ دەستگیرکراو لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەراندا کە لەلایەن دەزگای کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا (ICE) بەڕێوەدەبرێن، گیانیان لەدەستداوە ، ئەمەش شەپۆلی ئیدانە و شەرمەزار کرانی جیهانی بەدواوە بووە.
-
کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گێڕانەوەی پێچەوانەی ئەمریکا لەبارەی ناهێمنبوونی گەرووی هورمز
ئهیلوول 07, 2026 16:18وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سۆشیال میدیادا نووسی: بەپێی گێڕانەوەی واشنگتۆن، ئەمریکا چاوەڕوانی ئەوەیە باجی شەڕێک کە خۆی دەستی پێکردووە، بخاتە سەر شانی هەموو جیهان و هاوکات لەگەڵ پێچەوانە پیشاندان، ئێران بە هۆکاری کێشەسازکردن و ناهێمن کردنی گەرووی هورمز بناسێنێ. هەواڵدەریی رۆیتەرزیش ڕایگەیاند: هاتووچۆ لە گەرووی هورمز گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە چوار مانگی ڕابردوودا.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی: بۆ ئیدارەی تورکیا ئامادەین، ئامانج بنیاتنانی کۆماری دیموکراتیکە
ئهیلوول 07, 2026 10:18"تونجەر بەکرخان" هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاساییی ئەو پارتە ڕایگەیاند کە دەم پارتی بۆ دەسپێکردنی قۆناخێکی تازە ئامادەیەو بەنیازە، لە دەسەڵات و ئیدارەی تورکیادا، رۆڵ ببینێ. ناوبراو هەروەها کۆماری دیموکراتیکی بەئامانجی سەرەکیی ئەو پارتە ناوبردو جەختی کرد؛ ئەو کۆنگرە، دەسپێکی پرۆسەی دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک دەبێ.
-
بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، کەرتی ڕۆژاوا، باشووری لوبنان و سوریا
ئهیلوول 06, 2026 14:13ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی جەنایەتەکانیدا، جارێکی دیکە شەپۆلی پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە، کەرتی ڕۆژاوا، باشووری لوبنان و سوریا دەستپێکردووە.
-
قالیباف ڕوو لە بەرپرسانی ئەمریکایی: سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوئاست کۆتایی هاتووە
ئهیلوول 06, 2026 13:13سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: زەبری قورسی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنکەکانی ئەمریکا، ڕێبەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەرەوڕووی دۆخێکی پڕ لە هیوابڕاوی و هەست بە هیچلەدەستنەهاتوویی کردۆتەوە.