-
چڕبوونەوەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە
ئهیلوول 05, 2026 17:34سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ لە ئاکامی هێرشی داگیرکەرانی زایۆنیست جارێکی دیکە چەند فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.
-
چوونەسەری ئاستی نەفرەت و بێزاریی لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا
ئهیلوول 05, 2026 17:29ڕاپرسییە تازەکان دەریدەخەن، نەفرەت لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا، تادێ زیاتر دەبێ.
-
ڕۆیتێرز: مووشەکی ئەمریکایی ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە ئێرانی پێکاوە
ئهیلوول 04, 2026 17:44ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە چوار کارناسی چەک و کەرەستەی جەنگی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا راستەوخۆ ئاهەنگی زەماوەند و هاوسەرگریی لە سیریکی ئێرانی پێکاوە. چاک شۆمەر ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایش خوازیاری دەسپێبوونی لێکۆڵینەوەی فەرمی لە لایەن سێنتکۆمەوە بوو سەبارەت بە پەلاماردرانی ئاهەنگێکی شایی و گۆڤەند لە گوندی کۆهستەک"ی سەر بە بەندەری سیریکی ئێران.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەدرەوەی ئێران: هێرشی بەرگریکارانەی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە
ئهیلوول 04, 2026 16:52ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: بەپێچەوانەی ئەمریکا کە پەلاماردانی ئامانجی مەدەنی و ناسەربازیی کردووە بە شێوەی هەمیشەیی شەڕە نایاساییەکانی خۆی، هێرشە بەرگریکارانەکانی ئێران تەنیا بۆ سەر ئامانجی سەربازییە، راپۆرتە فەرمییەکەی قەتەریش ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێ.
-
پێداگریی سپای پاسداران لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە سەرانی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ڕەشی هێرشەکانیان بۆ سەر شایی و زەماوەند لە وڵاتانی جیهان
ئهیلوول 03, 2026 13:45ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە لیستی تاوانەکانی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر ئاهەنگەکانی زەماوەند و هاوسەرگیری لە وڵاتانی جۆربەجۆر ڕایگەیاند کە دەبێت بەرپرسانی ئەمریکا وەڵامی بیروڕای گشتی جیهان بدەنەوە.
-
ڕەخنەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سپیکرانەوەی جەنایەتەکانی زلهێزان لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
ئهیلوول 03, 2026 12:45وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وەبەر ڕەخنەدانی هەڵوێستی ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سەبارەت بەوەی کە گوایە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو بووە لە پێشگری بە ڕوودانی شەڕ لە نێوان زلهێزەکاندا، وتی: ڕوانگەیەکی لەو شێوەیە نەک هەر پاساو بۆ هەموو شەڕێک دەهێنێتەوە، بەڵکوو جەنایەتەکانی زلهێزانی جیهانیش سپی دەکاتەوە. باڵیۆز و کارداری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاندووە کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگی هاوسەرگیری جەنایەتی جەنگییە.
-
درێژەی ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی و درۆنیی ئێران دژی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچە
ئهیلوول 02, 2026 16:44لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچە، ئەرتەش و سپا ڕایانگەیاند، هەڵمەتی بەرفراوان دژی بنکە ئەمریکییەکان لە چەند وڵاتدا ئەنجامی گرتووە.
-
ئێران شێلگیرانە وەڵامی جەنایەتی هۆڤانەی ئەمریکا دەداتەوە
ئهیلوول 02, 2026 15:38وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە جەنایەتی جەنگیی ئەمریکا لە هێرشکردنەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە بەندەری "کوهستەک" بەوشدارییدان لەبارەی لێکەوتەکانی بێ دەنگەکردنی حکومەتەکان و کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان لەهەمبەر ئەو جەنایەتەدا، پێی داگرت: ئێران شێلگیرانەو بەبڕشتانە وەڵامی ئەو تاوانکارییە دڕندانە دەداتەوە.
-
پێداگریی بەقایی لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پێوەندییەکانی ئێران و عێراق
ئهیلوول 02, 2026 15:01پێداگریی بەقایی لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پێوەندییەکانی ئێران و عێراق؛ خاتوو نەسرین حاتەمی پەیامنێری کەناڵی جیهانیی سەحەر لەم بارەوە ڕاپۆرتێک پێشکێش دەکات.
-
پەسەند و واژۆکرانی کۆمەڵە بەڵگەی هاوکاری لە کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای
ئهیلوول 01, 2026 18:04لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە قیرقیزستان، کۆمەڵێک بەڵگەنامە و بڕیار بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لە نێویاندا دوکتۆر مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەوتنە بەر لێکدانەوە، پەسەنکران و لە ئاکامدا واژۆ کران.