-
کاردانەوەی حەماس بە قەڵاچۆی سامناکی ئاوارەکانی خان یۆنس
ئهیلوول 11, 2024 05:42بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاندوە کە لەئاکامی ئەو دڕندەکاریە قێزەونە نوێیەی کە ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست لە مواسی خان یۆنس و بە بۆمبی قورسی فڕۆکەکان بەڕێوەی بردو تێیدا خێوەتی ئاوارەکانی بۆردومان کرا، دیسانەوە بەدەیان کەسی دیکە لە خەڵکی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون شەهید کران.
-
داگیرکەران بۆ پاساوی دڕندەکاریەکانیان بەرامبەر بە ئاوارەکان درۆ دەکەن
ئهیلوول 11, 2024 05:35نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەزە لە ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە قەڵاچۆ سامناکەکەی ئاوارەکانی فەلەستین لەلایەن داگیرکەرانەوە لە دەڤەری مواسی خان یۆنس ڕایگەیاند کە ئەو دڕندەکاریە لەکاتێکدا بەڕێوو چوو کە سیستمی ئاوەڕۆی ئەو کەرتە داڕماوە.
-
تەقێندرانەوەی خۆفڕێکی ئەمریکی لەلایەن ئەرتەشی یەمەنەوە
ئهیلوول 11, 2024 05:26وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی خۆفڕێکی ئەمریکیان لەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیان خستۆتە خوارەوە.
-
پێداگری عێراق لەسەر پێویستی وەفاداربوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی بردنەدەری چەکدارەکانی لە عێراق
ئهیلوول 11, 2024 05:16ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی بەتەواوی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی لە مانگی ئۆکتۆبری داهاتوودا بەرێوە دەچێ.
-
درێژەی ناڕەزایەتی جیهانی بەرامبەر بە ژینۆسایدکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
ئهیلوول 10, 2024 10:43خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ژینۆسایدکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە، خۆپیشاندانیان وەڕێ خست.
-
دڕندەکاری نوێی زایۆنیستەکان لە خان یۆنس
ئهیلوول 10, 2024 10:28فڕۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بەهۆی پەلاماردانی خێوەتی ئاوارەکان لە خان یۆنس دیسانەوە دڕندەکاریان بەڕیوە برد.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: زایۆنیستەکان کاروانە فریاگوزارەکانمان بەزۆری چەک ڕادەگرن
ئهیلوول 10, 2024 09:57بەرپرسی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ئانڕاو ڕایگەیاند کە چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیست کاروانێکی ئەو ڕێکخراوەیان بە زۆری چەک ڕاگرتوەو بە شۆڤڵیش زیانیان گەیاندۆتە ئۆتۆمبێڵەکانیان.
-
عومەر گوڵپی: داهاتی ناوخۆی هەرێم دەگاتە بڕی٦٠٠ملیار دینار لەمانگدا
ئهیلوول 10, 2024 09:42ئەندامێکی پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی: داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەگاتە بڕی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ملیار دینار لە مانگدا. ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بوو، حکومەت بۆی هەیە سکاڵام لەدژ تۆمار بکا، ئامادەم لە دادگە بیسەلمێنم.
-
حیزبوڵڵای لوبنان: هەڕەشەو گوڕەشەی ئیسرائیل، هەڵوێست و سیاسەتی ئێمە ناگۆڕێ
ئهیلوول 10, 2024 09:20بەرپرسێکی پلەبەرزی حیزبوڵڵا پێی داگرت: هەڕەشەو گوڕەشەکانی رژیمی زایۆنیستی، نابێتەهۆی گۆڕانی هەڵوێستی حیزبوڵڵاو تەنیا وەستاندنی دەسدرێژکاریی ئەو رژیمە بۆسەر کەرتی غەززە، دەبێتەهۆی گەڕانەوەی شارۆچکەنشیانی زایۆنی بۆ ماڵەکانیان لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری هەوڵی وڵاتان بوو دژ بە داگیرکەریی رژیمی ئیسرائیل
ئهیلوول 10, 2024 08:56کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەروبەندی یەکساڵەیی شەڕ لە غەززە، کۆتایی ئەو شەڕەی بە سەریەتییەک زانی و خوازیاری هەوڵی وڵاتان بوو دژ بە داگیرکەریی ئیسرائیل.