نەتەوە یەکگرتووەکان، خوازیاری هەوڵی وڵاتان بوو دژ بە داگیرکەریی رژیمی ئیسرائیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431013-نەتەوە_یەکگرتووەکان_خوازیاری_هەوڵی_وڵاتان_بوو_دژ_بە_داگیرکەریی_رژیمی_ئیسرائیل
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەروبەندی یەکساڵەیی شەڕ لە غەززە، کۆتایی ئەو شەڕەی بە سەریەتییەک زانی و خوازیاری هەوڵی وڵاتان بوو دژ بە داگیرکەریی ئیسرائیل.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2024 08:56 Asia/Tehran

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەروبەندی یەکساڵەیی شەڕ لە غەززە، کۆتایی ئەو شەڕەی بە سەریەتییەک زانی و خوازیاری هەوڵی وڵاتان بوو دژ بە داگیرکەریی ئیسرائیل.

"فۆلکر تورک" لە وتاردانەکەی بەبۆنەی دەسپێبوونی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕوو لە وڵاتان وتی: دەبێ لەکاردانەوە بە "خەمساردیی ئاشکرای ئیسرائیل" بەرامبەر یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، هەنگاوهەڵگرن.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: کۆتایی هێنان بەو شەڕەو پێش گرتن بە شەڕێکی ناوچەیی تۆکمەو تەواو، سەریەتییەکی ڕەهاو خێرایە. وڵاتان نابێ و ناتوانن خەمساردیی ئاشکرا بەرامبەر یاساوڕێسا نێودەولەتییەکان کە وەک نموونە دەکرێ ئاماژە بە بڕیاری ئیلزامهێنی ئەنجومەنی ئاسایش و فەرمانەکانی دیوانی نێونەتەوەیی داد بکرێ، قەبووڵ بکەن. نە لە ئێستاداو نە لە هیچ دۆخێکی دیکەدا.