-
حەسەن ئالی: حکومەتی فیدراڵ و پەرلەمانی عێراق دەبێ هەڵوێستی بەهێزتریان هەبێ بەرامبەر بە پەلامارەکانی تورکیا
تهمووز 13, 2024 09:42حەسەن ئالی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوای لە حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە هەڵوێستێکی لێبڕشتانەتر بگرنە بەر بەرامبەر بە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
-
حەماس: نەتانیاهوو تەگەرە دەنێتەوە لە سەر ڕێگای دانوستان لەگەڵ حەماس
تهمووز 13, 2024 09:36حسام بەدران لە ڕێبەرانی باڵای حەماس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەبارەت بە تەگەرنانەوەکانی نەتانیاهوو و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان ئیسراییل و بزووتنەوەی خۆڕاگری وتی: نەتانیاهوو لەبەر ئامانجە تاکەکەسییەکانی، خۆی دەبوێرێ لە دانوستان و لەراستیدا ڕژێمی داگیرکەر هیچ ویست و خواستێکی نییە بۆ گەیشتنە تەبایی.
-
پەلاماری تازەی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن
تهمووز 13, 2024 09:15فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حودەیدەیان پێکا.
-
کوژرانی سەربازیکی دیکەی ڕژێمی زایۆنی لەبەرەی باکووری
تهمووز 13, 2024 08:56سوپای ڕژێمی زایۆپنی باسی کوژرانی ئەفسەرێکی کرد لە شەڕ و پێکدادانەکانی بەرەی باکووریدا.
-
گیرانی گرووپێکی ١١ کەسیی داعش لە ئۆپەراسیۆنی HSD دا
تهمووز 13, 2024 08:26HSD باسی گرتنی گرووپێکی ١١ کەسی داعشی کردووە لە یەکێک لە هەڵمەتەکانی هێزەکانیدا لە دێرەزور.
-
زەبری قورسی گرووپە فەلەستینییەکان لە داگیرکەرانی زایۆنی
تهمووز 13, 2024 08:15گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەرە جۆراوجۆرەکانیاندا بە هێرشەکانیان زەبری قورسیان لە داگیرکەرانی زایۆنی دا.
-
کەنعانی: ئێران هەوڵ بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی کلتووری لەگەڵ ڕووسیا دەدات
تهمووز 13, 2024 07:56وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی لە کاتی سەردانی لە ژووری زمان و کلتووری ئێران لە زانکۆی زمانناسیی مۆسکۆ بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە یەکێک لە باشترین قۆناغەکانیدایە، وتی: بە سەرنجدانی گرینگایەتیی پێوەندیی نێوان خەڵک لە بتەوبوونی پێوەندییەکاندا، لەم ئاراستەیەدا هەوڵ دەدەین هاوکارییە فەرهەنگییەکانمان لەگەڵ فدراسیۆنی ڕووسیا پەرە پێ بدەین.
-
کوژران و برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە پەلامارە تازەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
تهمووز 13, 2024 07:36سوپای ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی جەنایەتەکانیدا دژ بە خەڵکی غەززە، ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەی دایە بەر پەلامار کە ئەوەش شەهید و بریندار بوونی دەیان کەسی لێکەوتەوە.
-
ڕێککەوتنی نیوان ئێران و عێراق بۆ وەڕێخستنی هێڵی دەریایی خوڕەمشەهر-بەسرە
تهمووز 13, 2024 05:06وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند؛ ڕێککەوتن لە نیوان ئێران و عێراق کراوە سەبارەت بە وەڕێخستنی هێڵی دەریایی خوڕەمشەهر_بەسرە.
-
نەبیل قاووق: زایۆنییەکان نوقمی دەریاییک لە ترس و نیگەرانین
تهمووز 13, 2024 03:52ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵای لوبنان پێیداگرت: زایۆنییەکان نوقمی دەریایەک ترس و نیگەرانی بوونە و مۆتەکەی شەڕی لەگەڵ لوبنان تەواو بەرۆکی گرتوون.