-
نەیارەتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا
تهمووز 11, 2024 11:56ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق شەوی ڕابردوو نەیارەتی کرد لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراقدا.
-
سەید حەسەن نەسروڵا: ئیسراییل لە خراپترین ڕۆژانی خۆیدایە
تهمووز 11, 2024 11:45سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وتی: ڕژێمی زایۆنی خەریکە خراپترین و نالەبارترین ڕۆژانی مێژووی ساختەی بە چاوی خۆی دەبینێ و لە ئاکامدا هەر ناچار بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە دەبێ.
-
٦٦ لەسەتی فێرگەکانی ئانروا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تائێستا، بۆردومان کراون
تهمووز 11, 2024 11:36ئانروا رایگەیاند: ٦٦ لەسەتای فێرگەو خویندنگەکانی ئەو ناوەندە، لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە، بۆردومان کراون.
-
ڕەخنەی سیاسەتوانی ئیسپانی لە "دووڕوویی" دەوڵەتی مەدرید لەبەر درێژەدان بە تیجارەتی چەکئامێریی لەگەڵ تەلاویڤ
تهمووز 11, 2024 11:16ڕێبەری پارتی "پۆدێمۆس"ی ئیسپانیا، "دووڕوویی" دەوڵەت لەبەر درێژەدان بە تیجارەتی چەکئامێریی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی لەکاتی ژینۆسایدی کەرتی غەززەی، شەرمەزار کرد.
-
درێژەی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی و چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
تهمووز 11, 2024 10:56وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سی و هەشت هەزار و ٢٩٥ کەس زیادی کرد.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانی دەکەین لە هەنگاوگەلی نیشتمانی لە ئێراندا لە پێناو دەسڕاگەیشتن بە گەشەیەکی پاوەجێ
تهمووز 11, 2024 10:56ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیازی بەردەوام کردنی پاڵپشتییەکانی خۆی لە هەنگاوگەلی نیشتمانییە لە ئێراندا لە ئاراستەی دەسڕاگەیشتن بە گەشانەوەیەکی پاوەجێ.
-
هەڵمەتی موقاوەمەی عێراق بۆسەر بەندەری "ئەشدود"
تهمووز 11, 2024 10:46خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەندەری "ئەشدود" لە باشوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینی بەئامانج گرتووە.
-
باڵوێزی ڕووسیا لە تاران: ئامادەی هاوکاریی لەگەڵ ئێرانین لەهەموو بوارەکاندا
تهمووز 11, 2024 10:42"ئالێکسی دێدۆف" باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وتی: مۆسکۆ چاوەڕوانیی ئەوەیە هەیە کە هاوکاریی شیاو لەگەڵ ئێراندا، لەهەموو بوار و بەستێنەکاندا هەروا پەرەبسێنێ و ئێمە بۆ ئەو مەبەستە، ئامادەیی تەواومان هەیە.
-
نەعیم قاسم: کۆتایی هاتن یان درێژەی شەڕ لە بەرەی باکور، پەیوەستە بە داگیرکەران
تهمووز 11, 2024 10:16یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جارێکی دیکە پێی داگرت؛ کۆتایی هاتن یان درێژەی شەڕی نێوان موقاوەمەی لوبنان و رژێمی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە چارەنووسی شەڕی غەززە.
-
پەلامارەکانی تورکیا لەنێو سنورەکانی هەرێمی کوردستان بە هاودەنگی ئانکارو بەغدا بەڕێوە دەچی
تهمووز 11, 2024 09:56ئیبراهیم سەمیدعی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هاودەنگی لەنێوان بەغداو ئانکارا کراوە بۆ هەڵمەتەکانی تورکیا لەنێو سنورەکانی هەرێمی کوردستان.