حەماس: نەتانیاهوو تەگەرە دەنێتەوە لە سەر ڕێگای دانوستان لەگەڵ حەماس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429335-حەماس_نەتانیاهوو_تەگەرە_دەنێتەوە_لە_سەر_ڕێگای_دانوستان_لەگەڵ_حەماس
حسام بەدران لە ڕێبەرانی باڵای حەماس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەبارەت بە تەگەرنانەوەکانی نەتانیاهوو و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان ئیسراییل و بزووتنەوەی خۆڕاگری وتی: نەتانیاهوو لەبەر ئامانجە تاکەکەسییەکانی، خۆی دەبوێرێ لە دانوستان و لەراستیدا ڕژێمی داگیرکەر هیچ ویست و خواستێکی نییە بۆ گەیشتنە تەبایی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 13, 2024 09:36 Asia/Tehran

حسام بەدران لە ڕێبەرانی باڵای حەماس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەبارەت بە تەگەرنانەوەکانی نەتانیاهوو و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان ئیسراییل و بزووتنەوەی خۆڕاگری وتی: نەتانیاهوو لەبەر ئامانجە تاکەکەسییەکانی، خۆی دەبوێرێ لە دانوستان و لەراستیدا ڕژێمی داگیرکەر هیچ ویست و خواستێکی نییە بۆ گەیشتنە تەبایی.

بەدران ڕاشکاوانە رایگەیاند: لە کاتێکدا کە خۆڕاگریی حەماس ڕازی بووە بە گەڵاڵەکەی بایدێن، نەتانیاهوو ئاوڕی لەو گەڵاڵەیە و هەروەها بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نەداوەتەوە و بایەخیان پێ نادات. ناوبراو وتیشی: بزووتنەوەی حەماس هەڵوێستێکی نەرم و ئەرێنی گرتۆتە بەر، بەڵام نەتانیاهوو لە دووی تەگەرەنانەوە لە سەر ڕێگای ڕێککەوتندایە و بە ئاشکرادا درۆ دەکات کە گوایە دانوستان بەڕێوە دەبات.

بەدران وتی کە سەرباری ئەوەی کە لیژنەی دانوستانکار لە بزووتنەوەی حەماسەوەیە، بەڵام بڕیارەکان بە وتووێژ و راوێژ لەگەڵ هەموو گرووپە نیشتمانییە فەلەستینییەکان دەدرێت. ناوبراو دیسان ئاماژەی دایە بەڕێوەبرانی کاروباری غەززە پاش شەڕ و ئەوەی بە بابەتێکی فەلەستینی زانی کە نابێ هیچ وڵاتێکی بیانی خۆی تێوەگلێنێ و پێیداگرت: هەرگیز سەبارەت بە چارەنووسی غەززەی پاش کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ هیچ وڵاتێکی بیانی دانوستانمان نابێ. بەدران داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد گوشار بخاتە سەر ئەو لایەنانەی ڕەوتی دانوستانەکان دەشێوێنن  و زایۆنییەکان ناچار بکات دەس هەڵگرن لە پەلاماردانی غەززە.