-
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن: کۆتاییهێنان بە کردەوەی دوژمنکارانە تێچووی کەمتری هەیە بۆ سعودیا
تشرینی یهکهم 11, 2026 19:10وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ڕایگەیاند کە بنەمای کاردانەوەی بەرامبەر و یەکسان، ئاراستەی شێوازی وەڵامدانەوەی سەربازی بە ڕژێمی زایۆنی لەم قۆناغەدا دیاری دەکات، ئەوەی کە کۆتاییهێنان بە کردەوەی دوژمنکارانە بۆ عەرەبستان زۆر باشترە و تێچووی کەمتر دەبێت.
-
شەهیدبوونی ٧ فەلەستینی دیکە لە غەززە/ ژماری کۆی شەهیدان گەیشتە ٧٤ هەزار و ٣٧٧ کەس
تشرینی یهکهم 11, 2026 19:05بە بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، ژمارەی کۆی گشتیی شەهیدانی ئەم ناوچەیە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٣٧٧ کەس.
-
دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە باشووری لوبنان و غەززە
تشرینی یهکهم 10, 2026 18:39سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، تۆپخانەی سوپای رژیمی زایۆنیستی چەند ناوچەیەک لە باشووری لوبنان و غەززەی تۆپباران کردووە. ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند؛ قەبارەی تەقەمەنییەک کە دژی غەززە بەکارهێنراوە، یەکسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆم.
-
خرۆشی جیهانی بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە
تشرینی یهکهم 10, 2026 18:19خەڵکی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی باهۆزی ئەقسا هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە و لەو خۆپیشاندانەدا جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیشیان شەرمەزار کرد.
-
ئاستی پشت ڕاست کردنەوەی کردەوەی ترەمپ لەنێو ئەمریکییەکاندا سەتی ٣٠ کەمی کردووە
تشرینی یهکهم 10, 2026 17:44ئاستی خۆشەویستیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە ئەنجامی ڕاپرسیی تازەی ناوەندی توێژینەوەی پیوو گەیشتووەتە سەتی سی. هاوکات نرخی گازاویل لە ئەمریکا لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی واشنگتۆن دژی ئێران، سەتی حەفتا بەرز بووەتەوە، بەرزبوونەوەیەک کە وەک یەک لە سەرەکیترین نیگەرانییەکانی دەنگدەرانی ئەمریکی لەقەڵەم دەدرێ.
-
پزیشکیان: پێویستمان بە چەند لایەنەخوازییەکی ڕاستینەیە لە ناوچەکەدا
تشرینی یهکهم 10, 2026 15:03سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی هاوقازانجدا وتی: "قازانج و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئێمە لە ڕکابەرایەتی و ململانێی نێوان ڕێگاکاندا نییە، بەڵکوو لە یەکگرتنەوەی ڕێگاکاندایە."
-
فێستیڤاڵی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی لە مەهاباد
تشرینی یهکهم 07, 2026 15:04پەیامنێر : نەجیب عەبدولمەجیدی
-
٥٠٠ بەرپرسی پێشووی ئەوروپا داوای هەنگاوی یەکێتی ئەوروپا دەکەن دژی شارۆچکەسازیی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 07, 2026 11:22زیاتر لە ٥٠٠ دیپلۆماتکار و بەرپرسی پێشووی ئەوروپایی داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە بایکۆتی ئەو کەسانە بکات کە بەشدارن لە پرۆژەیی E1 ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا و هەروەها بازرگانی کردن لەگەڵ شارۆچکە زایۆنی نشینەکانیش سنووردار بکاتەوە.
-
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: ئەو زیانانەی کە بە هێزەکانی دوژمنی سعودی کەوتووە، بێ وێنەیە
تشرینی یهکهم 07, 2026 10:14وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: ژماری بانی کوژراو و بریندارانی سعوودی و هەروەها ڕادەی ئەو زیانانەی کە بە هێزەکانی دوژمنی سعودی کەوتووە، بێ وێنەیە. پەیامنێری ئەلمەیادین لە یەمەنیش ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی سەعدە و حەجە، ٧ کەس شەهید بوون و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە
تشرینی یهکهم 05, 2026 18:34وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لەکاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧٤هەزار و ٢٤٣ کەس و ژوماری بریندارانیش بۆ ١٧٥هەزار و ٢٣٢ کەس.