-
قالیباف: گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران، بێ ئەنجام دەبێ
ئاب 28, 2026 15:45سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەرنجدان بە پێشێلی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی یادداشتی تەبایی ئیسلامئاباد و هەروەها گەڵاڵەی گەمارۆی ئابووریی ئێران، وتی: گوشارە ئابوریەکانی واشنگتۆن دژی ئێران، بێ ئەنجام دەبێ و گەلی ئێران مەزنانەو بەشکۆ، مافەکانیان مسۆگەر دەکەن.
-
ئەلجەزیرە: ئامانجەکانی ئەمریکا لە شەڕی ئابووریی لەگەڵ ئێران، مسۆگەر نابێ
ئاب 27, 2026 19:54کەناڵی ئەلجەزیرە بەئاماژە بە حیساباتی هەڵەی ئەمریکا لە شەری ئابووریی لەگەڵ ئێراندا ڕایگەیاند کە ئامانجەکانی ئەو شەڕە تازە، مسۆگەر نابێ.
-
چلەمین جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەت و یەکێتی دەسپێبوو
ئاب 27, 2026 17:54چلەمین جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی بەدروشمی"یەکێتی ئیسلامی لە ئەندێشەی ئیمامی شەهید" بەئامادەبوونی نزیک بە شەش سەد میوانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە چل وڵات لەوان، عێراق، پاکستان، تورکیا، لوبنان، ئەفغانستان و وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لەتاران دەسپێبوو.
-
ئیندیپێندێنت: شەڕی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران، بێ ئاکام دەبێ
ئاب 26, 2026 16:40گۆڤاری ئینگلیزیی ئیندیپێندێنت بەئاماژە بە بێ ئاکامیی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا دژی ئێران نووسی کە هەوڵی دۆناڵد ترەمپ بۆ کردنەوەی بەرەیەکی تازە لەڕێی "تۆڵەکردنەوەی ئابووری"یش پێ ناچێ واشنگتۆن بەئامانجەکانی بگەیێنێ.
-
وتەبێژی سپا: گەرووی هورمز هەتا قەبووڵکرانی مەرجەکانی ئێران بەداخراوی دەمێنێتەوە
ئاب 26, 2026 16:21سەردار موحیبی، وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەگەر ئەمریکا شەرت و مەرجەکانمان قەبووڵ نەکا، گەرووی هورمز بەهیچ لەونێک ناکرێتەوە.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: زۆرداریی و ملهوڕیی ئەمریکا، ڕێگاچارە نییە
ئاب 25, 2026 17:45سەرۆک کۆماری ئێران و فەرماندەی سوپای پاکستان جەختیان کردەوە لە؛ پێویستیی گۆڕانی شێواز و سیاسەتی ئەمریکا لەهەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێبەندبوون بە ئیلزاماتی مافەوانیی لێک گەیشتننامەی ئیسلامئاباد و رۆڵی سەرەکیی لێک نزیکبوونەوەی ئیسلامی لەپووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی رژیمی زایۆنیستی.
-
بەڕێوەچوونی جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی لە سنە
ئاب 25, 2026 17:43جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی، میراتی هەمیشەیی ئیمامی شەهیدو داهاتووی ئۆممەتی ئیسلامی بەپێداگریی لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکڕیزیی موسڵمانان، لە ناوەندی گەورەی ئیسلامیی رۆژاوای وڵات بەڕێوە چوو.
-
هاوکاریی هاوبەشی دادەوانیی ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم
ئاب 25, 2026 16:59سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران جەختی کردەوە لە هاوکاریی هاوبەشی دادەوانیی نێوان ئێران و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
-
هێرشی سوپای زایۆنیستی بۆسەر خێوەتی ئاوارەکان لە دێربەلەح و چوونەسەری ژوماری شەهیدان و برینداران لە کەرتی غەززە
ئاب 24, 2026 16:25سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، لەئاکامی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر خێوەتێکی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە شاری دێر بەلەح لە ناوەندی کەرتی غەززە، دوو فەلەستینی شەهید بوون. ڕیپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش خوازیاری پاراستنی فەلەستین لەئاستی جیهانیدا بوو.
-
ئەتلەنتیک: لەمەودوا، ئێران دەسەڵاتی هێزمەندی رۆژاوای ئاسیایە
ئاب 24, 2026 12:25گۆڤاری ئەمریکی ئەتلەنتیک لە راپۆرێکدا بەدانپێدانان بە شکستی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لە دەسدرێژیی کردنەسەر ئێران نووسی کە لەمەودوا هێزی سەرکەوتوو و هێزمەندی رۆژاوای ئاسیا نە ئەمریکاو نە رژیمی زایۆنیستی، بەڵکوو ئێران دەبێ. ژەنەراڵێکی ئەمریکیش پێی وایە، ئەمریکا بنکەکانی لەکەنداوی فارس لەدەست داوە.