تشرینی یه‌که‌م 18, 2016 18:45 Asia/Tehran

هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌ر به‌یانی دووشه‌مه‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵ له‌ باکووری ئه‌م وڵاته‌یان ده‌ست پێکرد.

حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ فه‌رمی له‌ تله‌ڤیزیۆنی عێراقدا ڕایگه‌یاند که‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ ده‌ستی پێکردووه‌ و ته‌نیا هێزه‌کانی سوپا و پۆلیس ده‌چنه‌ نێو شاره‌که‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ دانیشتوانی موسڵ داوای کرد که‌ یارمه‌تی هێزه‌کانی عێراق له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا بده‌ن تاکوو هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ کۆتایی بێت.

ئه‌و وتی: خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی نه‌ینه‌وا و موسڵ من ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نم و هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م شاره‌ ئازاد ده‌بێت.
دواتر وێرانه‌کانی داعش به‌ هاوکاری یه‌کتر ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه‌ و موسڵ دیسان ده‌بێته‌وه‌ به‌ دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی عێراق و ئاڵای عێراقی تێدا به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشتریش ڕایگه‌یاند بوو که‌ کاتی ئازاد کردنی موسڵ نزیکه‌ و ئه‌م شاره‌ به‌ زووی له‌ ژێر کۆنترۆڵی داعش ئازاد ده‌کرێت. شایانی باسه‌ که‌ زیاتر له‌ ۴ هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌شداری ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌یان کردووه‌.

 

سەرپەیڤ