جێژنی غەدیری خوم
بەھاتنی مانگی زيقەعدەی ساڵی دەھەمی کۆچی ڕەسوڵی نازداری ئيسلام(د-خ) بڕياری خۆی بۆ زيارەتي ماڵي خوداو بەجێ ھێنانی فەريزەی حەجج لە گەڵ موسڵماناندا هێنایە ئاراوە. ھەواڵەکە دەست بەجێ لە تەواوی شاری مەدينەو گردو پەڕی ئەم شارەدا بڵاو بووەوەو لە ماوەيەکی كورتدا موسڵمانانی تەواوی عەرەبستان لەو بڕيارەی پێغەمبەری نازدار ئاگادار بوونەوەو حەشيمەتێکی زۆر بۆ ھاوڕێيي کردنی پێغەمبەری خودا کۆبوونەوە .
لە بيست و پێنجەمي زيقەعدەدا کارواني ڕەسوڵي نازدار بە حەشيمەتێکي زۆرەوە لە مەدينەوە بەرەو مەککە وەڕێکەوت، ئەمە جيا بوو لەو کاروانانەی کە لە ڕێگادا بە کاروانەکەی ڕەسوڵي خوداوە پەيوەست دەبوون.ھەرکە کاروانی چارەنووس سازی حەجج گەييشتە مەڵبەندي غەدير بە فەرماني پێغەمبەر ڕێگای بەرە و لاي ڕاست لادا و وەستا.لەم کاتەدا ڕەسوڵی خودا فەرمانی دا ئەوانەی وا لە پێشترن بگەڕێنەوەو ئەوانەش وا تازە گەييشتوون ھەر لە شوێنی خۆياندا ڕاوەستن. گومان لەوەدا نەبوو کە پێغەمبەر ھەڵگری ڕاسپاردەو ئامۆژگارييەکي گەورە بوو بۆ موسڵمانان، چاوەڕواني ھێندەي نەخاياندو مينبەرێکي گەورە لە جيھازو کەل و پەلي وشترەکان ساز کراو پاشان وەک دووھەتاوي پرشنگدار حەزرەتي ڕەسوڵ وعلي (ع) لێي سەرکەوتن و ئينجا ڕاسپاردە گەورەو مێژووييەکەي پێغەمبەري نازداري ئيسلام دەستي پێکراو ھەر له يەکەم ڕستەدا موسڵمانان بەوەيان زاني کە لاپەڕەيەکي تازە لە مێژووي ئيسلام دا ھەڵدراوەتەوە و لەمەولا دەبێ جڵەوي کارواني موسڵمانان بە کەسايەتيەکي بەرزي وەک عەلی (ع) بسپێردرێت...
"" ھە رکەس من بە مەولای خۆي دەزانێت دەبێ عەليش بە مەولای خۆی بزانێت"".
بەڕێوەچوونی جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم لە ئێراق و سووریا
ڕێ و ڕەسمی جێژنی غەدیری خومی ویلایەت بە ئامادە بوونی زیارەتکارانی ئێرانی و ئێراقی و زیارەتکاران لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی لە گڵکۆی حەزرەتی عەلی (ع) لە نەجەفی ئەشرەفی ئێراق بەڕێوە چوو .ڕێ و ڕەسمی جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم لە گڵکۆی پاکی حەزرەتی زەینەب (س) لە دیمەشق پێتەختی سوریاش بە ئامادە بوونی زیارەتکارانی ئەو حەزرەتە بەڕێوە چوو .
بەشێکی سەرنجڕاکێش لە درامای ئیمام عەلی (ع) ببینن.
بەڕێوەچوونی جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم لە ئێران
جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم کە لە ڕەوایەتە ئیسلامییەکاندا بە جێژنی گەورە ناودێر کراوە دەتوانرێ بە جێژنی هەموو ئایینە ئیلاهی یەکانیش وەسف بکرێت چونکوو بەرهەمی زەحمەتی هەموو نێردراوە ئیلاهی یەکان لەو ڕۆژەدا بە ئاکام گەیشتووە . خەڵکی بڕوادار و خوداپەرەستی ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی جێژنی غەدیری خۆمدا بە ئامادە بوون لە شۆێنە ئایینی یەکان و مزگەوتەکان ، جێژنیان گرت . بڵاو کردنەوەی شەربەت و شیرینی و بەڕێوەبردنی جێژن و شادی و مەولوودی خوێنی لە بەرنامەکانی شەو و ڕوژی جێژنی پیرۆزی غەدیری خوم لە ئێرانی ئیسلامی یە .
خەڵکی ئێران هەروەها لە ڕۆژی جێژنی غەدیری خۆم جگە لە ئامادە بوون لە شۆێنە ئایینیەکان و بەڕێوە بردنی جێژن لەو ڕۆژەدا سەردانی یەکتر دەکەن.
ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتنی ئەم جەژنە لە هەموو موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیروزبایی دەکات.