ڕێژەی بازرگانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق دەگاتە ئاستی 6 ملیار دۆڵار
بەرپرسی یەکیەتی هەناردەکاران و هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بە پەیوەندی ئێران و هەرێم، گوتی: پەیوەندی بارزگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق دەگاتە ئاستی 6 ملیار دۆڵار لە ساڵدا.
شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان لە کۆبوونەوەی بازرگانیی ئێران و عێراق بە ئاماژەدان بەوەی کە پەیوەندی نێوان بازرگانە ئێرانیەکان و بازرگانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دەبێت گوتیشی: هیوادارین ئەم پەیوەندیە تەنیا بە هێنان و هاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەل بەرتەسک نەبێتەوە.
ئەو لە درێژەدا گوتیشی لە هەوڵی ئەوەداین هەرێمی کوردستانی عێراقیش بۆخۆی بەرهەمی تایبەتی هەبێت و بەرهەمهێنەران و کارگە ئێرانیەکان بە شێوەی هاوبەش لە هەرێم ئامادە بن چوونکە ئاسایشی پێویستی بۆ چالاکیی ئابووری لەئارادایە.
بەرپرسی یەکیەتی هەناردەکاران و هاوردەکارانی هەرێم گوتی: ئێران لە بواری جۆراوجۆر کارگەی بە کوالیتی باڵای زۆرە و ئێمە بەش بە حاڵی خۆمان ئەتوانین لەو بارستایە کەڵك وەرگرین.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجەش ڕایگەیاند: لەخاڵە پێویستەکانی دانوستانی شوێن دانەر، دانانی بانکی هاوبەشە لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق تا بۆ بازرگانی هاسانکاری پێویست بکرێت.
پێشەوا ئەحمەد مەحموود لە جڤینی بازرگانی ئێران و عێراق بە ئاماژەدان بە یاسای سەرمایەدانان لە هەرێمی کوردستانی عێراق گوتیشی: بۆ سەرمایەدانان لە هەرێم هەتا 10 ساڵ ئیمتیاز و هاسانکاری بازرگانی و دراڤی لەبەرچاو گیراوە و هاوردەکردنی مادە سەرەتاییەکانیش باجی لەسەر دانانرێت.
لە درێژەدا گوتیشی: لەبڕگەی چواری ئەم یاسایە، جیاوازیەک بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی وا لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێناو بەرهەمهێنان، سەرمایە دادەنێن، ڕچاو کراوە.
ئەم بابەتە لە هەموو شار و ناوچەکانی هەرێم بەڕێوە دەچێت و هەڵبەت لە پارێزگای هەڵەبجە ئەو هاسانکاریانە زیاتریش دەبێت و ئەمە خۆی لە خۆیدا هەلێکە بۆ گەشە پێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا.