زنجیرەی بووکەڵەیی کڵاوسووره - بەشی 15
نیسان 03, 2021 17:16 UTC
کڵاوقرمزی ، ناوی کەسایەتیەکی بوکەڵەی ئێرانیە کە لە لایەن ئیرەج تەهماسب و حەمید جبەلی ئافرێنراوە و بە دەستی مەرزیە مەحبوب دیزاین و ساز کراوە .
فیلمە سازکراوەکانی بە پێی ئەم کەسایەتیە لە پڕ فرۆشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ئێرانە . کڵاوسوور بە زیاتر لە دوو دەیە چالاکی لە سینەما و تەلەفزیۆن ، لە بوکەڵەیەکەوە بوو بە دیاردەیەکی فەرهەنگیی کە توانی بینەرێکی زۆر لە نێو چەندین نەوەدا پەلکێشی خۆی بکات .
کڵاو قرمزی لە ساڵی 1388 ی هەتاویدا لە گەڵ چەند بوکەڵەی دیکە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەتی نەورۆزدا دیسان گەڕایەویە تەلەفزیۆن و لەو ساڵەدا زیاترین بینەری وەرگرت .
تایبەتە بەرنامەکانی کڵاوقرمزی تا ئێستاش درێژەیان هەیە .
بەڕێوەبەری دۆبلاژ : محەمەد فەرەیدوونی
کاتی بڵاوبوونەوە : 17:00 بە کاتی تاران
دووپاتبوونەوە : 03:27