نیسان 07, 2021 04:16 UTC

کلاەقرمزی ، ناوی کاراکتێرێکی بوکەڵەی ئێرانییە کە لە لایەن ئێرەج تەهماسب و حەمید جبلی ئافرێنراوە و بە دەستی مەرزیە مەحبوب دیزاین و ساز کراوە .

فیلمە سازکراوەکانی ئەو بوکەڵەیە لە پڕ فرۆشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ئێرانە . کڵاوسوور بە زیاتر لە دوو دەیە چالاکی لە سینەما و تەلەڤیزیۆن ، لە بوکەڵەیەکەوە بوو بە دیاردەیەکی فەرهەنگیی کە توانی بینەرێکی زۆر لە نێو چەندین نەوەدا پەلکێشی خۆی بکات .

کلاەقرمزی لە ساڵی 1388 ی هەتاویدا لە گەڵ چەند بوکەڵەی دیکە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەتی نەورۆزدا دیسان گەڕایەوە تەلەڤیزیۆن و لەو ساڵەدا زیاترین بینەری هەبوو .

تایبەتە بەرنامەکانی کلاەقرمزی تا ئێستاش درێژەیان هەیە .

 بەڕێوەبەری دوبلاژ : محەمەد فەرەیدونی

سەرپەیڤ