ته‌مووز 18, 2021 05:59 UTC

زنجیرە درامای مریەمی موقەدەس ناوی زنجیرەیەکی ئێرانیە لە نووسین و دەرھینانی شەھریار بەحرانی . ئەم زنجیرەیە بەرھەمی ساڵی 2000 ی زایینیە. لەم زنجیرە درامایەدا زیاتر لە 90 ئەکتەر نواندنیان ھەبووە و شەبنەم قولی خانی رۆڵی حەزرەتی مریەمی بینیوە(دخ) .

16 ساڵ بەر لە لە دایکبوونی مەسیح کاتێک کە خەڵک چاوەڕوان بوون مەسیحای وادەکراو دەرکەوێ ، عیمران دەبێتە خاوەنی  کچێک و دایکی ناوی دەنێ مریەم و لەبەر ئەوەی کە پێش بە دونیا ھاتن بەڵێنی داوە تا کاتی پێگەیشتن بیخاتە خزمەتی پەرستگەی پیرۆز ، دەچێتە پەرستگە ، بەڵام تا ئەو کاتە ھیچ کچێک رووی نەکردووەتە پەرستگە . حەزرەتی زەکەریا ھەوڵ ئەدات سەرباری نەیارەتی ھەموو زانایانی ئایینیی جوولەکە ، مریەم لە پەرستگە بمێنێ و وردە وردە بەو ئیلھاماتەی بە مریەم دەکرا ، خەڵک رووی تێدەکەن . بەڵام دوای رووداوێک مریەم لە پەرستگە دەردەکرێت و لە ھەمان کات دا بە ویستی خوا مریەم دووگیان دەبێ و ئەم بابەتە گومانی خراپ لای خەڵک دروست دەکات . ھێروود کە لە بە دونیاھاتنی زارۆکەکە دەترسێ ، فەرمانی کوشتنی دەردەکات بەڵام منداڵەکە دێتە سەر دونیا و بە قسە کردن لە نێو بێشکەدا ھەموان سەرسام دەکات .

کاتی بڵاوبوونەوە : 00:00 بە کاتی تاران

به ماوەی 45 خولەک

سەرپەیڤ