کانونی دوھەم 25, 2022 22:00 UTC

ئاسەوارو بیناکانی سێ وڵاتی ئێران و تورکیاو ئیسپانیا لە بەڵکەفیلمی گونیا دا لە کەناڵی سەحەری کوردی پیشان دەدرێت.

لەم بەڵگەفیلمەدا کە لە شارەکانی تولیدۆ، گرانادا، سویا، کۆردوبا و ناوچەی ئاندۆلۆسی ئیسپانیا فیلمی لێ ھەڵگیراوە، دیمەنی جۆربەجۆر لە شاری مێژوویی «مەدینەتولزەھرا» لە ئیسپانیا بەرچاو دەکەوێ لەوانە، کۆشکی مۆزەخانەی ئەلحەمرا، کۆشکی مۆزەخانەی ئالکازار، مۆزەخانەی کۆردوبا، مزگەوتی کۆردوبا، ماڵی ئاندۆلۆسی بە شێوازی ئێرانی، بازاڕی نەریتی و مۆزەخانەی تۆلیدۆ، مۆزەخانەی زانستیی گرانادا وناساندنی ئاسەواری مێژویی و ڕۆشنبیریی پارێزگای یەزد لەوانە ناساندنی مۆزەخانەی سەعدئاباد لەم پارێزگایەدا، ھەڵسەنگاندنی پێنج پردی مێژوویی لە ئەسفەھان و ئیسپانیاو ناساندنی ئاسەواری مێژوویی و ڕۆشنبیریی شاری مەراغە، ناساندنی مزگەوتی حەمیدیەو سوڵتان ئەحمەد کۆشکی مۆزەخانەی توبکایی و ئەیاسوفیە لە شاری ئەستەمۆڵ و ھەروەھا بەلەم سازیی دوورگەی قیشم لەو بابەتانەی دیکەن کە لەم بەڵگەفیلمە مێژووییەدا پیشان دەدرێن.

سەرپەیڤ