حوزه‌یران 17, 2023 04:50 UTC

چه‌ند ڕۆژێكه‌له‌تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا، وێنه‌ی ئه‌و دایه‌ حاجییه‌ی شاری حه‌بانییه‌ی عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه‌كه‌ده‌توانێ به‌چوار زمان قسه‌بكات، یه‌كه‌م ئافره‌تیش بووه‌له‌شاره‌كه‌یدا شۆفێری كردووه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌عه‌ره‌بییه‌كان، دایه‌حاجی نووفه‌ته‌مه‌نی 93 ساڵه‌، واته‌له‌دایكبووی ساڵی 1930یه‌و له‌پارێزگای ئه‌نبار له‌دایك بووه‌، یه‌كێكه‌له‌كه‌سایه‌تییه‌ناسراوه‌كانی ناوچه‌ی سی سی، كه‌له‌ ساڵی 1954ه‌وه‌كاری فرۆشتنی قوماش و جلوبه‌رگ ده‌كات.

دایه‌حاجی نووفه‌ده‌توانێ به‌زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئاشووری و هیندی و ئینگلیزی قسه‌بكات. ده‌شڵێت ئه‌م زمانانه‌ی له‌بیانییه‌كان فێر بووه‌كاتێك له‌حه‌بانییه‌ده‌یبینین.