ته‌مووز 01, 2023 07:30 UTC

یانەی یۆڤانتۆس بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەدرین ڕابیۆتی فەرەنسی ڕاگەیاند.

یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەدا کە ڕابیۆ بۆندەکەی تەنیا بۆ یەک ساڵ نوێکردەوە، واتە تاوەكو هاوینی 2024.

ڕابیۆ هەڕەشەی جێهێشتنی یۆڤانتۆسی لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، كە پێشتر ئەو یاریزانە بە گرێبەستێكی ئازاد لە پاریس سان جێرمانەوە هاتە ریزەكانی بیانكۆنێری.

لە وەرزی 2019-2020ەوە، ڕابیۆ بەو یاریزانە دادەنرێت کە زۆرترین یارییەکانی یۆڤانتۆسی بەشداری کردوە، لەگەڵ خوان کوادرادۆ، بە کۆی گشتی 177 یاریی.

یۆڤانتۆس وەرزی داهاتو لە خولی کۆنفرانس لیگ بەشدارە، كە ئەگەری هەیە لەو پاڵەوانێتیەش دوربخرێتەوە.

سەرپەیڤ