ته‌مووز 10, 2023 22:30 UTC

شارەزایانی كەشناسی هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە چەندین وڵاتی ناوچەكە و لەنێویاندا عێراق لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.

ماڵپەڕی ئێستا لەم بارەیەوە نووسیویەتی: چاوەڕوان دەكرێت بارستە هەوایەكی گەرم بە ئاراستەی باكووری نیمچە دوورەگەی عەرەبیدا هەڵبكات و ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ناوچەكە، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی پێشگەی كەشناسیی عەرەبیدا هاتووە.
هەروەك بەپێی نەخشەكانی كەشوهەوا چاوەڕوان دەكرێت شەپۆلی گەرماكە كاریگەری لەسەر وڵاتانی (عێراق، سوریا، میسر و باكووری سعودیە) هەبێت و كاریگەرییەكەشی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە دەردەكەوێت.
 

سەرپەیڤ